تەرمی شەهید ئیبراهیم محەمەد عومەر بەخاکسپێردرا

تەرمی شەهید ئیبراهیم محەمەد عومەر ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە ڕێورەسمێک لە گۆڕستانی سەهیدانی منبج بەخاکسپێردرا.

تەرمی شەهید ئیبراهیم محەمەد عومەر ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە ڕێورەسمێک لە گۆڕستانی سەهیدانی منبج بەخاکسپێردرا کە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٢ کاتێک لەسەر ئەرکی خۆی بوو شەهید بوو.

دانیشتوانی منبج تەرمی شەهیدیان لە نەخۆشخانەی فورات وەرگرت و بەرەو گۆڕستانی شەهیدانیان بەڕێکرد. ڕێورەسمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد.

لە مەراسیمەکەدا محەمەد عەزیز ئەندامی بەڕێوەبەری ئاسایشی ناوخۆی منبج قسەی کرد. عەزیز رایگەیاند کە شەهید ئیبراهیم لە پێنار ئاشتی و ئاسایشی وڵاتدا شەهید بووە.

دواتر حەسەن زاهیر ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان وتی، " بە قسەکردن ناتوانرێت مافی شەهیدان بدرێتەوە کە لەپێنار خاک و وڵات و ئازادیدا شەهید بوون."

دواتر مەحمود عیدۆ ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان، باوەڕنامەی شەهیدی خوێندەوە و تەرمەکەی رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.

تەرمی شەهید بە هەلهەلەلێدانی دایکان و دروشمی جەماوەر بەخاکسپێردرا.

ف.ق