تەرمی شەهیدی شارەوانی تشرین بەخاک سپێردرا
تەرمی کارمەندی شارەوانی تشرین، مەحمود مودیر موسلیم، لە ڕەقە بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا.
تەرمی کارمەندی شارەوانی تشرین، مەحمود مودیر موسلیم، لە ڕەقە بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا.
دانیشتووانی کانتۆنی ڕەقە، تەرمی کارمەندی شارەوانی شارۆچکەی تشرینی گوندەواری کانتۆنی ڕەقە، مەحمود مودیر موسلیم کە ٢٦ ی کانوونی یەکەم لەسەر ئەرکەکەی لە ئەنجامی هێرشێکدا شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهیدانی شارۆچکەی ئەل حکومیەی گوندەواری باکووری ڕەقە، بەخاک سپێردرا.
هەروەها لە مەراسیمەکەدا ناسنامەی شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن، مەحمود حەمود ئەل سەید کە ١٠ ی کانوونی یەکەم لە شارۆچکەی عەین عیسا شەهید بوو، ئاشکرا کرا.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، ئەندامی بەڕێوەبەری کانتۆنی ڕەقە محەمەد ئەحمەد ئەل ئەحمەد قسەی کرد. گوتی: "هێزەکانی سوریای دیموکراتیک کە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرخۆدان دەکات، توانیان هێرشەکانی داگیرکەران بشکێنن، ئاسایش و ئارامی بەدی بهێنن".
ئەل حەمەد بەڵێنی دا بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان و درێژەدان بە تێکۆشان.
ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی ڕەقە، عەبیر ئەل حاج قسەی کرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و گوتی: "شەهیدان مەشخەڵی ڕووناکیین و ڕێگەی ژیان ڕووناک دەکەنەوە".
ناسنامەی هەردوو شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
تەرمی شەهید موسلیم بە بەرزکردنەوەی درووشمی "شەهید نامرن" بەخاک سپێردرا.