تەرمی شەڕڤانی قەسەدە خالد جەمال بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) خالد جەمال حوسێن کە ٢٠ ی ئەم مانگە لەسەر ئەرکەکەی لە شاری عامودا شەهید بوو، لە دەرباسیە بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) خالد جەمال حوسێن کە ٢٠ ی ئەم مانگە لەسەر ئەرکەکەی لە شاری عامودا شەهید بوو، لە دەرباسیە بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا.
شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) خالد جەمال حوسێن، ٢٠ ی ئەم مانگە لەسەر ئەرکەکەی لە شاری عامودا شەهید بوو.
ئەمڕۆ سەدان دانیشتووی شار و گوندەکانی دەرباسیە تەرمی شەهید خالد جەمال حوسێنیان بە مەراسیمێک لە مەزارگەی شەهید ڕۆستەم جودی لە گوندی بەرکەڤر بەخاکسپارد.
لە مەراسیمەکەدا شەڕڤانی مەجلیسی سەربازی عامودا، بەرخۆدان مەحمود تیشکی خستەسەر فیداکارییەکانی گەلانی هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ یەکێتی وڵات و پاراستنی هەرێمەکە.
بەرخۆدان، لەسەر ناوی مەجلیسی سەربازی عامودا بەڵێنی دا بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان و مسۆگەرکردنی سەرکەوتن.
ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک موسا ئەلبەجر قسەی کرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد.
پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، تەرمی شەهید بە درووشمی "شەهید نامرن" بەخاکسپێردرا.