تەرمی سەردار شاکر لە قامیشلۆ بەخاک سپێردرا

تەرمی سەردار شاکر ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە مەزارگەى شەهیدانی دەلیل سارۆخان لە قامیشلۆ بە خاک سپێردرا. سەردار شاکر لە ٥ی شوبات لە ئەنجامی جەڵتەى دڵ دا شەهید بوو بوو.

مەراسیمی بەخاکسپاردنەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد. ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەى شەهیدان محێدین حەسەن سەرەخۆشیی لە بنەماڵەى شەهید کرد و رایگەیاند، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەرپرسیاریی پاراستنی خاک و گەلیان لە ئەستۆ گرتووە.

شیار محەمەد ئەندامی بەڕێوەبەریی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شاری قامیشلۆ لە مەراسیمەکەدا رایگەیاند، "ئێمە رێگا نادەین، کە پیلانگێڕێ و پلانەکانی دژ بە رۆژئاوا و گەلانی سەربگرێت، چونکە ئەم دەستکەوتە لە سایەى ١١ هەزار شەهید دا بە دەستههاتووە".

شیار محەمەد لە کۆتایی قسەکانیدا رایگەیاند، بەردەوام دەبن لەسەر رێگای شەهیدان و بیر و رامانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد.

دوای وتەکان، وەسیقەى شەهید خوێندرایەوە و رادەستی بنەماڵەکەى کرا.

تەرمی شەهید بە دەم وتنەوەى دروشم لە گۆڕستانی شەهیدانی دەلیل سارۆخان بە خاک سپێردرا.

ژ.ت