تەڤدەم داوای داخستنی کایەی ئاسمانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریای کرد

تەڤدەم بانگەوازی بۆ بەشداری کە کەمپینی هاشتاگ کرد، کە خۆبەڕێوەبەری بە مەبەستی داخستنی کایەی ئاسمانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەڕووی فڕۆکەی شەڕ رایگەیاندبوو.

بزوتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (تەڤدەم) لە شاری قامیسلۆ سەبارەت بە کەمپینی هاشتاگ کە خۆبەڕێوەبەرایەتی بە مەبەستی داخستنیکایەی ئاسمانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە روی فڕۆکەی شەڕ رایگەیاندووە، کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی سازکرد.

ئەندامی بەڕێوەبەری نوسینگەی ژنانی تەڤدەم زەینەب حسێن راگەیەندراوەکەی خوێندەوە. حسێن باسی لەوەکرد کە سەرباری هەبوونی ئەمریکا و روسیا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی دەستکەوتەکان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بە تایبەتی هێرشە ئاسمانییەکانی لە رێگەی فرۆکەی شەڕەوە بەردەوامە. حسێن باسی لەوەکرد کە هێرش و تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر ژیانی سەدان هەزار مەدەنی و کۆچبەر کە بە هۆی باری ئەمنییەوە پەنایان بۆ هەرێمەکە هێناوە، لە مەترسیدایە.

حسێنرایگەیاند وەک تەڤدەم پشتیوانی لە کەمپینی هاشتاگ دەکەن کە خۆبەڕێوەبەری لە ١٠ی کانونی یەکەمدا بە مەبەستی داخستنی کایەی ئاسمانی لەبەردەم فڕۆکەی شەڕ، رایگەیاندووە. حەسەن داوای لە تەواوی رێخراوەکانی بواری ماف و رێکخراوە مرۆییەکان کرد، بەتایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی کمەڵی مەدەنی و نێونەتەوەییکرد کە بەرامبەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی مەدەنییەکان هەوڵوێستیان یەکبخەن و بەشداری لە کەمپینەکەدا بکەن.

هـ . ب