یادی شه‌هید خه‌بات دێرك به‌رزراگیرا
له دێرك و گركێ له‌گێ یادی شه‌هید خه‌بات دێرك كرایه‌وه.
له دێرك و گركێ له‌گێ یادی شه‌هید خه‌بات دێرك كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ 11 هه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونی یه‌كه‌م دامه‌زرێنه‌ری یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) شه‌هید مه‌حمود ره‌مه‌زان محه‌مه‌د (خه‌بات دێرك)ه كه له له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی ئه‌نه‌كه‌سه‌وه له قامیشلۆ شههیدكرابوو.
دانیشتوانی ناوچه‌كانی دێرك و گركێ له‌گێ، ئه‌ندامانی رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان، ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌كانی شه‌هیدان، شاندی ده‌سته‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری چوونه گۆڕستانی شه‌هید خه‌بات دێرك له دێرك و به‌شداریان له رێوره‌سمی یادكردنه‌وه‌ی شه‌هید خه‌بات دێركدا كرد.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا له‌سه‌ر ناوی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید برازای شه‌هید خه‌بات دێرك، شڤان محه‌مه‌د قسه‌ی كرد و له كه‌سایه‌تی شه‌هید خه‌باتدا سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای ئازادی به بیرهێنایه‌وه.
شڤان محه‌مه‌د جه‌ختی له درێژه‌دان به رێبازی شه‌هیدان كرده‌وه و وتی: "پێویسته گه‌له‌كه‌مان له سه‌ر بنه‌مای هزر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان خۆیان رێكبخه‌ن و ئاڵای ئازادی هه‌ڵبگرن".
شڤان محه‌مه‌د بهڵێنیدا به درێژه‌دان به رێگای شه‌هیدان. له كۆتایی رێوره‌سمه‌كه‌دا تاجه گوڵینه‌یان له‌سه‌ر گۆڕی شه‌هید خه‌بات دێرك دانا.
هـ . ب