یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی تەقل بەقل کرایەوە

١١ کەس کە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە بەرانبەر گوندی تەقل بەقلی سەر بە شارچکەی کۆچەرات شەهید بوون، لەسەر گۆڕەکانیان یادیان کرایەوە.

فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەوی ١٩ لەسەر ١٠ی تشرینی دووەم وێستگەی چواری کارەبای گوندی تەقل بەقلی هەرێمی کۆچەراتی رۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد. بەڵام کاتێک هاوڵاتیان هەوڵیاندا برینداران رزگار بکەن، جارێکی دیکە فڕۆکەکان بۆردومانیان دەست پێکرد. لە بۆردومانەکەدا پەیامنێری ئاژانسی هاوار عیسام عەبدوڵلا و ١١ هاوڵاتی شەهید بوون.

خانەوادەی شەیدان و ئەندامانی راگەیاندنی ئازاد بۆ یادکردنەوەی شەهیدان، سەردانی گۆڕستانی شەهیدانیان کرد.

ناوی شەهیدەکان بەم شێوەیە: عیسام عەبدوڵلا پەیامنێری ئاژانسی هاوار، حسێن عەلی، چیچەک هارۆنی، هیلال قاسم، هەدیە عەبدوڵلا، عوبەید خالد، مەحمەد عەلی، فاییز عەبدوڵلام نوری چیفتەجی، حسێن خلتۆ –مازن ئۆسی.

ف.ق