ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی خۆجێی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە

لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی خۆجێی ١١ی حوزەیران بەردەوامە. هاوسەرۆکی کۆمیسەری باڵای بەڕێوەبەری خۆسەر ڕووکەن مەلە ئیبراهیم ئاماژەی بەوەدا هەڵبژاردنێکی دیموکراتیکانە دەبێت.

هەڵبژاردنی خۆجێی لە ڕۆژئاوا

لە هەرێمی بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ یەکەمجار هەڵبژاردنی شارەوەنییەکان لە ساڵی ٢٠١٥ ئەنجامدرا و شارەوانییەکان و ئەنجوومەنی شارەوانی هەڵبژێردران. لە ساڵی ٢٠١٧دا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شار و کۆمۆنەکان بە گوێرەی نوێنەرایەتی ئەنجوومەنی هاوشارەوانییەکان هەڵبژێردران. بەم شێوەیە خەبات و کاری شارەوانییەکان لە ناو بەڕێوەچوونی شۆڕشدا کارەکانی دەستپێکرد.

شارەوانییەکانی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نمایندەی سیاسەتی دیموکراتیک و خۆبەڕێوەبەری دەکەن. بەڕێوەبەری عەفرین-شەهبا بە پێنج شارەوانی، تەبەقە بە نۆ شارەوانی، ڕەقە بە ١٦ شارەوانی، فرات بە ١١ شارەوانی، جزیرە بە ٥٦ شارەوانی، دێرەزوور بە ١٨ شارەوانی، بە گشتی شارەوانییەکانی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ١٢١ شارەوانی لە خزمەتکردنی گەل بەردەوامن.

١٣٣ شارەوانی

لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ١١ی حوزەیران ژمارەی شارەوانییەکان لە حەوت کانتۆن بەم شێوەیە: لە کانتۆنی تەبەقە ٩ شارەوانی، لە کانتۆنی عەفرین-شەهبا ٥ شارەوانی، لە کانتۆنی دێرەزوور ١٨ شارەوانی، لە کانتۆنی فرات ١٦ شارەوانی، لە کانتۆنی ڕەقە ١٢ شارەوانی، لە کانتۆنی منبج ٦ شارەوانی و لە کانتۆنی جزیرە ٦٧ شارەوانی، بە گشتی ١٣٣ شارەوانی هەڵبژاردنیان بۆ دەکرێت.

کۆمیسەری باڵای هەڵبژاردنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ٢٨ی ئاداردا کۆبوونەوەی دەستپێکی خۆی ئەنجام دا و بە ڕاگەیاندراوێک ئاماژەی بەوەدا لە ١١ی حوزەیراندا هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.

لە ٢٨ی ئادارەوە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بەردەوامە.

کەرتەکانی هەڵبژاردن

بە دامەزراندی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کەرتەکانی هەڵبژاردن بڵاوکرانەوە. بە گوێرەی یاسایی هەڵبژاردن ناوی دەنگدەران تۆمار دەکرێن و کەرتەکانی هەڵبژرادنیان بۆ دیاری دەکرێت.

سەبارەت چۆنییەتی بەڕێوەچوونی ئامادەکارییەکان هەڵبژاردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ١١ حوزەیراندا هاوسەرۆکی کۆمیسەری باڵای بەڕێوەبەری خۆسەر ڕووکەن مەلە ئیبراهیم بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەبێتە هەنگاوی دەستپێک

ڕووکەن مەلە ئیبراهیم ئاماژەی بەوەدا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ جاری یەکەمە هەڵبژاردنی لەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت و وتی: " لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە حەوت کانتۆن لە ٢٨ی شوباتدا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی سەر بە کۆمیسەی هەڵبژاردن دامەزرا. کۆمیتەکانی کۆمسیۆنەکانی هەڵبژاردن لە شار و شارۆچکەکان . بۆ ماوەیەکی کاتی دامەزرا. کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە کانتۆن و شار و شارۆچکەکان دامەزرێنران. دوای هەڵبژاردنەکان کاری ئەم کۆمیسەرییە بە کۆتا دێت. کارەکانی کۆمیسەری باڵای هەڵبژاردنەکان بەردەوام دەبێت. ئەم کۆمیسۆنانە بۆ داواکاری و ڕاپەڕاندی کارەکانی ئەو لایەن و پارتانەیە کە بۆ بەشداربوون لە هەڵبژاردن داوا پێشکەش دەکەن. وە ژمارەی کورسییەکان لە کەرتەکانی هەڵبژاردندا دیاری دەکەن.

ژنان کاندیدی خۆیان هەیە بۆ هەڵبژاردنەکان

ڕووکەن مەلە ئیبراهیم باسی لەوەکرد دوای ئەوەی ناوی بەربژێرەکانی ئاشکرا دەبن ژنان بەربژێری خۆیان هەیەو وتتی: "ژنان لە هەر نەتەوەیەک بێت مافی بەربژێربوونی خۆی هەیە. لە نێوان هەردوو ڕەگەزەکەدا کۆتاییەکی یەکسانی لە سەدا پەنجا هەیە، واتا بۆ کاندیەکان لە هەردوو ڕەگەزەکە بەشێوەیەکی یەکسان دابەشکراوون. دوای ئەوەی کۆمیسەری باڵای هەڵژاردن کاندیدەکان ئاشکرا دەکات، دواتر بۆ ماوەی دوو ڕۆژ قۆناغی تانەدان بەردەوام دەبێت. گەر تانەدان و ناڕەزایەتییەکە لە چوارچێوەیەکی یاساییدا نەبێت پەسەند ناکرێت. دوای کۆتایهاتنی قۆناغی تانەدان، بۆ جارێکی تر کۆمیسەری باڵای هەڵبژارنەکان ناوی بەربژێرەکان ئاشکرا دەکات.”

هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد

ڕووکەن مەلە ئەمین باسی لەوەکرد دوای دەستنیشانکردنی بەربژێرەکان قۆناغی ناساندی بەربژێرەکان دەستپێدەکات و ئە کاتە کۆمیسەری دیاری دەکات و وتی: "پێویستە رۆژێک پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکان لە کاتژمێر ١٨:٠٠ قۆناغی ناساندی بەربژێرەکان بەکۆتابێت. دەربارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژارنەکانیش بەشێوەیەکی زۆر پاک و بێگەر کارەکان بەڕێوەدەچێت، لە کاتژمێر ٠٨:٠٠بەرەبەیانی ١١ی حوزەیران هەڵبژاردن دەستپێدەکات. پێویستە دەنگدەر کارتی دەنگدانی پێبێت. هەر کەسێک دەنگەکەی دووبارە بێت ئەوە دەنگەکەی ئەژمار ناکرێت. هەروەها چاودێرانی سەر سندوقەکان لە کاتی دیاریکراودا ئامادە بن لە سەر سندوقەکان. دوای ئەوەی کۆتایهێنانی ماوەی دەنگدان، قۆناغی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستپێدەکات. سێ کارمەندی سەر سندوقەکان بە ئامادەبوونی چاودێری سیاسی لایەنەکان دەنگەکان جیادەکەنەوە. بۆ هەڵبژاردنی هاوسەرۆکی شارەوانیەکان و ئەنجوومەنی شارەوانی دوو کارتی دەنگدان هەیە."

لە کۆتایدا ڕووکەن مەلە ئیبراهیم بانگی لە هەمووانکرد بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن و لە ڕۆژی هەڵبژاردنەکاندا بچنە ناوەندەکانی دەنگدان.