ئاماری ١٠ ڕۆژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوا

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هێرشەکانیدا بۆ سەر ڕۆژئاوا لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا خوێندنگایەک، بنکەیەکی تەندروستی و ٢ نەخۆشخانەی بۆردومان کرد. لەو هێرشانەدا ١٣ هاوڵاتیی مەدەنی و ٢٠ شەڕڤان شەهید بوون.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هێرشەکانیدا بۆ سەر ڕۆژئاوا لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا خوێندنگایەک، بنکەیەکی تەندروستی و ٢ نەخۆشخانەی بۆردومان کرد. لەو هێرشانەدا ١٣ هاوڵاتیی مەدەنی و ٢٠ شەڕڤان شەهید بوون.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕۆژی ١٩ی تشرینی دووەم بە فڕۆکەی جەنگی هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی دێرک، دەربێسیە، ئەبو ڕاسێن، کۆبانێ و شەهبا دەستپێکرد. ماوەی ١٠ ڕۆژە هێرشەکان بەردەوامن و هێرشەکان بە هەموو شارەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا بڵاوبوونەتەوە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ماوەی ١١ ڕۆژە بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی چاودێری و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر و بە چەکی قورس  ناوچەکە بۆردمان دەکات. لەو هێرشانەدا ١٣ هاوڵاتی و ١٩ شەڕڤان شەهید بوون، هەروەها ٧ شەڕڤان و ١٤ هاوڵاتی، کە ٣ کەسیان منداڵ بوون، برینداربوون. هاوکات ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆش شەهید بوو و ٢ کەسی تریشیان برینداربوون.

دەوڵەتی تورک بە بۆمبی فسفۆڕی شەرای عەفرینی بۆردومانکرد، خوێندنگایەکی لە گوندی کۆران-ی کۆبانێ، ناوەندێکی تەندروستیی لە قەرەمۆخێ و دوو نەخۆشخانەی بۆردومانکرد. ٢٣٥ قوتابخانە داخراون و لە ٢٥١ قوتابخانەش پشوو ڕاگەیاندرا. بەو هۆیەوە ٢١ هەزار و ٨٤٣ خوێندکار لە خوێندن بێبەش بوون.

ژ.ت