ئاماری هه‌شته‌م رۆژی هۆل: ١٤ چه‌ته ده‌ستگیركران
له هه‌شته‌م رۆژی هه‌ڵمه‌تی مرۆیی و ئه‌منی له كه‌مپی هۆل له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریاوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ١٤ چه‌ته‌ی داعش ده‌ستگیركران.
له هه‌شته‌م رۆژی هه‌ڵمه‌تی مرۆیی و ئه‌منی له كه‌مپی هۆل له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریاوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ١٤ چه‌ته‌ی داعش ده‌ستگیركران.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنه‌كان له دژی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی داعش ئاماری رۆژی هه‌شته‌می ئاشكرا كرد.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
"هێزه‌كانمان له كاتی ئۆپراسیۆنی پشكنین و پاككردنه‌وه‌ی رۆژی هه‌شته‌مدا، ١٤ چه‌ته‌ی شانه‌كانی داعشیان گرت، ١٤ خێمه‌ی چه‌ته‌كان كه بۆ شوێنی په‌روه‌رده به‌كارده‌هێنران لابران، ٧ ره‌ختی سه‌ربازی و ٧ ته‌له‌فونی ده‌ستی كه بۆ په‌یوه‌ندیكردن به چه‌ته‌كانی تر به‌كارده‌هێنران، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
له لێپرسینه‌وه له چه‌ته گیراوه‌كان، ئه‌و چه‌تانه دانیان پێداناوه كه بۆمب و ته‌قه‌مه‌نیان شاردووه‌ته‌وه. هێزه‌كانمان به ئۆپراسیۆنێك تایبه‌ت خۆیان گه‌یانده ئه‌و شوێنه‌ی كه شته‌كانیان لێ شاردووه‌توه و كه‌وتووه‌ته ١٠٠ مه‌تری كه‌مپه‌كه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه هێزه‌كانمان ١٣ بۆمب، بڕێكی زۆر فیشه‌كی كڵاشینكۆف، ١٥ كیلۆ تی ئێن تی و پێویستییه‌كانی دروستكردنی ته‌قه‌مه‌نیان دۆزیه‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت".
هـ . ب