فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) بۆ ئه‌وه‌ی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا تاوتوێ بكه‌ن، به شێوه‌یه‌كی نائاسایی كۆبووه‌وه.
قه‌سه‌ده سڵاوی له هه‌ڵوێستی گه‌لی ناوچه‌كه كرد كه له پشت شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده‌وه وه‌ستاونه‌ته‌وه و داوای كرد كه خاوه‌نداری به‌رده‌وام بێت.
'هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك پڕۆژه‌ی داگیركارییه'
قه‌سه‌ده ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی بڵاوكرده‌وه:
"به ئاماده‌بوونی فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌ن و گروپه سه‌ربازییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك بۆ تاوتوێكردنی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دوایی له باكور و رۆژهه‌لاتی سوریا به تایبه‌تی دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی نوێ له دژی هه‌رێمه‌كه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامدرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فه‌رمانده‌یی گشتیی ئامار و زانیارییه‌كانی ده‌ستدرێژیه‌كانی ئه‌م دوواییه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی تل ته‌مر، زرگان، منبج و شه‌هبای تاوتوێ كرد. فه‌رمانده‌كانی ئه‌نجومه‌نه سه‌ربازییه‌كان له‌و ناوچانه دۆخی دوایی و كاریگه‌ری دۆخه‌كه له‌سه‌ر ژیانی مه‌ده‌نییه‌كان و شێوازه‌كانی پاراستنی مه‌ده‌نییه‌كانیان تاوتوێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاریگه‌ری هێرشێكی نوێی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر دۆخی مرۆیی باكوری رۆژهه‌لاتی سوریا و به تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی وه‌ك ئامانج راگه‌یه‌نراون، گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا. ئه‌وه خرایه‌وه كه هێرشێكی نوێ سورییه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ كاتی ده‌ستپێكردنی ئاڵۆزییه‌كانی سوریا و راگه‌یه‌نرا كه پڕۆژه‌ی داگیركاری و له‌ناویشدا هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌م دوواییه سه‌ره‌تای دابه‌شكردنی سوریاییه.
'داعش سود له ده‌وڵه‌تی تورك وه‌رده‌گرێت'
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رنجی بۆ سه‌ر كاریگه‌ری هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر شه‌ڕ له دژی داعش راكێشرا، كه له ماوه‌كانی رابردوودا داعش‌یش سودی له هێرشه داگیركارییه‌كان وه‌رگرتووه و به‌هۆیه‌وه مه‌ترسییه‌كان زیاتر بوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راگه‌یه‌نرا كه قه‌سه‌ده به‌ر له هه‌موو شتێك گرنگی ده‌دات به كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزی و پابه‌ندبوون به رێككه‌وتن. له هه‌مان كاتدا بۆ پاراستنی خاك و دانیشتووانی هه‌رێمه‌كه، هێزه‌كانی قه‌سه‌ده بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه چاوه‌ڕێكراوه‌كان و شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن، ئاستی ئاماده‌كارییه‌كانی خۆی به‌رزكردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه پشتڕاست كرایه‌وه كه هێرشێكی چاوه‌ڕێكراوی داگیركاری تورك كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌قامگیری خاكی سوریا داده‌نێت، ئه‌و هێرشه له‌و ناوچانه‌ی وه‌ك ئامانج دیاریكراونوه‌ڵام نادرێنه‌وه، به‌ڵكوو هه‌رێمه داگیركراوه‌كانی دیكه‌ی سوریاش ده‌گرێته‌خۆی.
بانگه‌واز بۆ خاوه‌نداری
سڵاو له هه‌ڵوێستی دانیشتوانی هه‌رێمه‌كه كرا كه پشتگیری له شه‌ڕڤانی قه‌سه‌ده ده‌كه‌ن و داوا له دانیشتووان كرا كه پشتیوانی خۆیان درێژه‌پێبده‌ن و پشتگیری له هه‌موو بڕیارێكی قه‌سه‌ده بكه‌ن له دژی داگیركاری تورك.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه‌كرایه‌وه كه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشێكی چاوه‌ڕێكراوی داگیركاری تورك و پاراستنی خاكی سوریا، هێزه‌كانیان ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن.
هـ . ب