"ئێمە بەرخۆدان دەکەین و دوژمن تێکدەشکێنین"

هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی کانتۆنی شەهبا، وەردێ شێخۆ و جومعە کالۆ ڕایانگەیاند کە بەرەنگاری هەموو جۆرە هێرشێک دەبنەوە و سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنن و دوژمن تێکدەشکێنن.

شەهبا لە ساڵی ٢٠١٦ بە بەرخۆدانێکی بێهاوتای شەرڤانانی هەسەدە و یەپەژە و یەپەگە لە دەستی چەتەکانی ئەلنورسا و داعش رزگار کرا. دوای ئازادکردنی ناوچەکە لە ساڵی ٢٠١٦ دانیشتوانی شەهبا لە ٧ی شوباتی ٢٠١٧ کانتۆنی شەهبایان ڕاگەیاند و وردە وردە سیستمی تایبەت بە خۆیان دروست کرد.
 

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی کانتۆنی شەهبا، جومعە کاڵۆ وتی: لەگەڵ دەستپێکردنی ئاڵۆزیەکانی شاری شەهبا، خەڵکی ناوچەکە خۆیان ڕێکخست و وتی: "هەر گوندێکی ناوچەکە لە ڕووی بەرگرییەوە بە شێوەیەکی خۆسەری خۆی ڕێکخست، بەڵام بەو پێیەی شەهبا لە ڕووی جوگرافییەوە لە سنووری دەوڵەتی تورکەوە نزیکە، ​​ئەوان دەیانویست لە ڕێگەی هەواڵگرییەوە دەستوەردان لەو ناوچەیە بکەن. ئێمە تێگەیشتین و هەر بۆیەش خۆمان ڕێکخست. ئەنجومەنی بابمان دامەزراندووە کە لە ٣٠٠ ئەندام پێکهاتووە. دەوڵەتی تورک لە رێگەی چەتەکانییەوە دەستوەردانی لە ناوچەکەدا کرد و ئەم ئەنجومەنەش زۆر نەیتوانی بەرگری بکات”.

'گەل هەنگاو بە هەنگاو سیستەمەکەیان پێشخست'

كالۆ راشیگەیاند كە دوای داگیركردنی ناوچەی شەهبا لەلایەن بەكرێگیراوانی دەوڵەتی داگیركەرەوە، کۆچککردنێکی زۆر لە ناوچەكەدا روویدا و لە درێژەی قسەكانیدا وتی: "بۆ تێكدانی یەكڕیزی كۆمەڵگا، ویستیان درزێك لە كۆمەڵگەی ناوچەكەدا دروست بكەن. کۆمەڵکوژییەکی زۆر بەسەر خەڵکی ناوچەکەدا هات. هەر بۆیە خەڵکی ناوچەکە ڕوویان لە ناوچە ئارامەکانی وەک عەفرین کرد. لە عەفرین خەڵکی شەهبا ئەنجومەنی خۆیان دامەزراندەوە و ئامادەکاری بۆ ئازادکردنی ناوچەکانیان کرد. کاتێک هەرێم ئازاد کرا، ئەنجومەن ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە ڕێکخستنی خەڵکی ناوچەکەدا. دوای ئازادکردنی ناوچەکە کۆمۆن و ئەنجومەن دامەزران و دواتر کانتۆنی شەهبا ڕاگەیەندرا. لەسەر ئەم بنەمایە کانتۆنی شەهبا بوو بە ٤ قەزا و خەڵک هەنگاو بە هەنگاو سیستەمەکەیان پەرەپێدا.

کالۆ ڕاشیگەیاند کە بە مۆدێلی ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کار دەکەنو سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنن و دوژمن شکست دەهێنن.

"لەگەڵ شۆڕشدا باشتر خۆمان دەناسین"

وه‌رده‌ شێخۆ هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كانتۆنی شەهباش قسه‌ی كرد و وتی: ژنانی ناوچه‌كه‌ دوای  ڕژێمی به‌عس له‌ تاریكی فاشیزمی داعشدا مانه‌وه‌. لەگەڵ هاتنی داعش ژیان بۆ ژنان گۆڕا. ژنان ناچار بوون لەناو ماڵەکانیاندا بمێننەوە. ژنان لە ترسا نەیانتوانی لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە. لە هەموو ڕوویەکەوە ستەم و زۆردەستی هەبوو. دوای رزگارکردنی ناوچەکە لە دەستی داعش، رۆحێک هاتەوە بەر ژنان. ژنان دەسەڵاتی خۆیان بەدەستهێنا. ژنان لە هەموو کایەکانی ژیاندا جێگەی خۆیان گرت. بە تایبەتی لە کۆمۆن و ئەنجومەن و دامەزراوەکانی تردا دەستیان بە خەبات کرد. لەگەڵ شۆڕشدا باشتر خۆمان ناسی و تێگەیشتین کە ئازادی چییە”.

شێخۆ ئاماژەی بەوەشکرد، پێش شۆڕش ژنان رووبەرووی فشارێکی زۆر ببوونەوە و وتی: "لەگەڵ شۆڕشدا سەختیان تێپەڕێندران، بەڵام بۆ دەستکەوت و ئازادیمان دەبێت زیاتر کار بکەین و زیاتر بەشداری لە شۆڕشدا بکەین. ئێمە بەم شۆڕشە سەردەکەوین و ژنان ئازاد دەکەین”.

ف.ق