ئەندامێکی هێزەکانی ناوخۆ شەهید بوو
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند ئەندامی هێزەکانیان محمەد خەلەف لە ٢٣ی کانوونی دووەمدا شەهید بوو.
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند ئەندامی هێزەکانیان محمەد خەلەف لە ٢٣ی کانوونی دووەمدا شەهید بوو.
بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ناوخۆ شەهید بوونی ئەندامێکیانی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە ئەندامی هێزەکانیان محمەد خەلەف لە ٢٣ی کانوونی دووەمدا لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکەیدا بە نەخۆشی گیانی لە دەستداوە.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "شەهید محمەد خەلەف لە ئەنجامدانی ئەرکەکەی خۆیدا نموونەی دیسیلپین و دڵسۆزی بوو بە کارەکەی. ناوەکەی لە ڕووپەڕی ناوی ئەو کەسانەدایە کە بۆ پاراستن و خزمەتی وڵاتەکەمان گیانیان بەخت کردووە. سەرساغی لە بنەماڵەیی هێژایی شەهید محمەد و گەلەکەمان دەکەین.'
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم زانیارانە لەسەر ناسنامەی شەهید خراوەتە ڕوو:
ناو و پاشناو: محمەد خەلەف
ناوی دایک و باوک: عنود- خەلیفە
شوێن کاتی لە دایکبوون: تل بەیدر- ١٤ی ئایاری ١٩٨١
شوێن و کاتی شەهادەت: درباسییە- ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.