ئەنجوومەنی هەرێمی فورات ئیدانەی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک کرد
هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی هەرێمی فورات هێرشی سەرلەبەیانی دەوڵەتی تورکیای بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر باڵەخانەی ئەنجومەنەکە شەرمەزار کرد.
هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی هەرێمی فورات هێرشی سەرلەبەیانی دەوڵەتی تورکیای بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر باڵەخانەی ئەنجومەنەکە شەرمەزار کرد.
ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتی هەرێمی فورات راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە لە کردەوە دڕندانەکانی دژی سووریا و باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا".
ئهنجومهنهكه راشیگهیاندووه، "بهیانی ئهمڕۆ فڕۆكهیهكی بێفڕۆکەوانی سهر به دهوڵهتی داگیركهری تورک، هێرشی کردە سەر ئهنجومهنی خۆبهڕێوهبهریی دیموكراتی ههرێمی فورات. لە ئەنجامدا زیانی بەرکەوت.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە تێکدانی ئاسایش و بڵاوکردنەوەی تیرۆر لە هەوڵی لەناوبردنی خۆبەڕێوەبەری و ئەزموونی دیموکراسی ناوچەکەیە. "
ف.ق