ئەنجوومەنی سەربازیی منبج هێرشێکی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیان تێکشکاند

شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج ، هەوڵێكی گروپێک لە چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بۆ دزەكردنە سنووری چەند خاڵێکیان، شكست پێ دەهێنن.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج، بڵاوی كردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، گرووپێك لە چەتەكانی سەر بە دەوڵەتی توركی داگیركەر، هەوڵیان داوە، دزە بكەنە سنووری چەند خاڵێكی سەربازیی ئەنجوومەنەكە لە گوندی جات لە باكووری منج.

ڕاگەیەنراوەكەی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج، ئاماژەی بەوەیش كردووە: هەوڵەكەی چەتەكانیان، شكست پێ هێناوە ‌و چەند چەتەیەكیش كوژراون.

ک-ش