ئۆپەراسیۆنی کەمپی هۆڵ هەفەتەیەک بەردەوامە و ١٢١ چەتەی داعش دەستگیرکراون

لە ماوەی هەفتەیەکی ئۆپەراسیۆنی ئاسایش و مرۆیی لە کامپی هۆڵ ١٢١ چەتەی داعش دەستگیرکراون و ١١٩ خێمەش کە بۆ کاری مەشق و ڕاهێنانی چەتەکانی داعش بەکار هاتوون تێکدران.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە بارەی ئەنجامی گەڕان و پشکنینیجەند ڕۆژی ڕابردویان لە کامپی هۆڵ نوێترین ئاماری بڵاوکردەوە و ڕاشیگەیاند: ئەرکی ئێمە لە ڕووی ئەمنی و مرۆیی و ئەخلاقییەوە بۆ گەلەکەمان و دانیشتوانی کەمپەکان کە قوربانی بیروبۆچوونەکانی داعشن کە لە هەوڵی خۆراگرتن و ڕێکخستنیاندان و بەتایبەتی منداڵان و هەڕەشەکردن لە سەلامەتی و ئاسایشی زۆرینەی دانیشتوانی کەمپ.

ئۆپەراسیۆنی ئاسایش و مرۆیی لە قۆناغی یەکەمی ساڵی ڕابردوو ئەنجامدرا ئەمساڵیش لە ڕۆژی ٢٥ی ئابەوە قۆناغی دووەمی دەستپێکردووە و  تا ئیستا بەردەوامە  ئەنجامی هەفتەکی ئۆپەراسیۆنەکەشی ڕاگەیاند.

 ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند: لەو ماوەیەدا ١٢١ کەس کە لە نێویادا ١٥ ژن هەیە ئەندامی داعش بوون و ١٦ تونێلیش کە لەلایەن شانەکانی داعشەوە بەکارهاتوون بۆ شاردنەوە و دەربازبوون لەو کامپە دۆزرایەوە هاوکات دەست بەسەر زۆرێک لەو کەلوپەلانەدا گیراوە کە بۆ هەڵکەندنی ئەو تونێلانە بەکارهاتوون.

 ئەوەشی ئاشکرا کردووە هەر لەو هەفتەیەدا: ١١٩ خێمە کە لەلایەن داعشەوە بۆ مەشق و ڕاهێنان و دادگاکان و ئەشکەنجە و کوشتن بەکارهاتوون تێکشکێنران هەروەها ٤٨تەلەفۆن، یەک ئایپاد و لاپتۆپ و دوو هارد کە لە پەیوەندی نێوان شانەکاندا بەکارهاتوون، دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، هێزەکانیان چەکێکی ئێم-١٦ و جلوبەرگی سەربازییان بە دروشم و ئاڵای دەوڵەتی تورکەوە دەستەسەردا گرتووە و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەگەڵ زۆربەی دەستگیرکراوەکان دەرکەوتووە هەماهەنگی ڕاستەوخۆ لەنێوان شانەکانی ناوەوە و دەرەوەی کەمپەکەدا هەبووە بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە دەوڵەتی تورک و بیابانی سوریا و سنووری عێراق داگیری کردوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی ئاسایش و مرۆیی  بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتە گەرەنتی ژیانێکی سەلامەت بۆ دانیشتوانی کەمپەکە دەکەین و ئەو سەرچاوانەی پشتگیری لە شانەکانی داعش دەکەن لە ناویان دەبەین.

روونیدەکاتەوە، لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکەماندا، هێزەکانمان بە وریاییەوە کار دەکەن بۆ دابینکردنی یارمەتی مرۆیی و لۆجستی و تەندروستی بۆ هەموو دانیشتوانی کەمپەکە بە ئاسانی لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان دەکەین کە هاوکاری مرۆیی پێشکەش بە دانیشتوانی کامپی هۆل بکەن.

ف.ق