یەپەژە: دەوڵەتی تورکی فاشیست هەواڵی درۆ بڵاودەکاتەوە

فەرماندەیی گشتیی یەپەژە سەرنجی راکێشا بۆسەر هەواڵەکانی دەوڵەتی تورک کە بانگەشەی ئەوە دەکەن شەڕڤانی ئەوان رۆژ خابور لەم دواییەدا شەهید بووە و جەختی کردووەتەوە کە شەڕڤانەکەیان لە ٢٢ی تەمموز شەهید بووە و دوای رۆژێکیش شەهیدبوونەکەی راگەیەندراوە.

فەرماندەیی گشتی یەپەژە سەبارەت بە بانگەشە درۆیینەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر راگەیەندراوێکی بوسراوی بڵاوکردەوە.

یەپەژە رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات بە هەڕەشە و درۆ کۆمەڵگا بتۆقێنێت و ئاماژەی بەوەکردووە، " رووی دەوڵەتی تورکی چەتە کە بناخەکەی لەسەر درۆ دامەزراوە، جارێکیتر بە هەواڵی ئەوەی کە هەڤاڵانمان کە شەهیدبوونیان لە ماوەی رابردوودا بۆ رای گشتی راگەیەندراوە، وەک ئەوەی ئەو هەواڵە تازە شەهید بووە بڵاودەکاتەوە".

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٢٢ی تەمووزدا لە سەر رێگەی قامیشلۆ بە فڕۆکەی بێ فرۆکەوان هێرشی بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک ئەنجامدا و لەو هێرشەدا فەرماندە رۆژ خابور لە گەڵ فەرماندە ژیان تۆڵهەڵدان و هاوڕێمان بارین بۆتان شەهید بوون و ئێمە شەهیدبوونی ئەو هەڤاڵانەمان لە ٢٣ی تەمموزدا بۆ گەلەکەمان و رای گشتی بڵاوکردەوە. دەوڵەتی تورکی درۆزن هەواڵی وەک ئەوەی گوایە ئێستا هێرشیان کردووە و فەرماندە رۆژ خابوریان شەهید کردووە، بڵاو دەکاتەوە.

دەوڵەتی تورکی فاشیست تەنگەتاوی، بێچارەیی و لاوازی خۆی بە هەواڵی درۆی بەم جۆرە دەخاتەبەرچاو. دەبێت گەلەکەمان ئەو هەواڵە درۆیانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هەند وەرنەگرن و رێگا درۆیینەکانی دەوڵەتی تورکی فاسیست بناسن".

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە زانیاری لەسەر ناسنامەی شەهید رۆژ خابور بەم جۆرەیە:

ناسناو: رۆژ خابور                  

ناو و پاشناو: جوانا حەسۆ

ناوی دایل: شەمس

'شوێنی لەدایکبوون: دربێسی ١٩٩٢

شوێن و کاتی شەهیدبوون: قامیشلۆ، ٢٢.٠٧.٢٠٢٢

هـ . ب