ئەو کەسانەی لەژێر زوڵمی دەوڵەتی تورک هەڵهاتوون: ئێمە ئێدی ئازادین

ئەو هاوڵاتیانەی کە لەژێر داگیرکەری دەوڵەتی تورک هەڵهاتوون، لەلایەن ئەنجومەنی سەربازی گرێ سپی و هێزەکانی ئاسایشەوە گەیشتنە هەرێمەکە. خانەوادەکان رایانگەیاند کە دوو ساڵە ئەوان لە زینداندان.

ئەو هاوڵاتیانەی کە لەژێر داگیرکەری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دەژین، بەهۆی دۆخی سەختی ژیان و فشاری زۆرەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەری خۆسەر هەڵدێن. بە باشوری گرێ سپی کە دەوڵەتی تورک داگیری کردوو، گەل دوو ساڵە لە بەرانبەر زوڵم، توندوتیژی هەژاری بەرخۆدان دەکات. لە سایەی خەباتی هاوبەشی هێزەکانی ئاسایش و ئەنجومەنی سەربازی گرێ سپی، گەل دەچێتە هەرێمەکانی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ساڵی ٢٠١٧دا هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. دەوڵەتی تورک لەرێگەی چەتەکانیەوە ، سەرەتا لە جەرابلوس، باب و حەلەب دەستی بە داگیرکەری کرد. دواتر لە عەفرین تاوانی شەڕی ئەنجامدا. دەوڵەتی تورک لە ساڵی ٢٠١٩دا گرێ سپی و سەرێکانی داگیر کرد.

گەلیش لە هەموو دەرفەتێکدا لەو هەرێمانە هەڵدێت و دەچێتە هەرێمەکانی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

چوار خانەوادە کە لە ٢٤ کەس پێک دێن، دوێنێ لە سایەی خەباتی هێزەکانی ئاسایش و ئەنجومەنی سەربازی گرێ سپی خۆیان گەیاندە رۆژئاوای عەین عیسا. گەل لەلایەن قەسەدەوە پێشوازی کرا و دوای ئەوەی پێویستیەکانیان دابینران، رادەستی ئەنجومەنی گەلی عەین عیسا کران.

'وەک ئەوەی لە زیندان رزگارمان بووبێت'

جاسم محەمەد رایگەیاند، لە دۆخێکی زۆر خراپدا ژیاون و دوو ساڵە بە تەنیا ساواریان خواردووە و وتی، " لەو جێگەیەی کە لێی هاتووین بە تەنها ساوارمان خواردووە. سەرەتای داگیرکەری بۆ ئەوەی خۆیان شیرین بکەن، هەندێک هاوکاری بڵاوکرایەوە. بەڵام دوای دوو مانگ هەموو هاوکاریەکان راوەستێنران. ٧ مانگ بوو هیچ شتێک نەبوو. سێ ساڵ گەنم نەبوو. لەو رۆژەوەی ئەوان هاتوون، هیچ شتێک نەماوە. لە کاتی هاتنماندا زۆر ترساین. بەڵام خۆمان گەیاندە ئێرە. سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە هاوکاری ئێمەیان کردووە. ئێمە هاتینە ئێرە و ئێرە ئارامە. لەبەرئەوەی ئەوێ لەژێر داگیرکاریدا بووین. دەرگای زیندان کرایەوە و ئێمە ئازاد بووین."

'ئێدی تەحەمولی برسیبوون و زوڵمان نەماوە'

شەهە عوبێدیش رایگەیاند، ئەوان لە گرێ سپی هەڵهاتوون و وتی، " لەبەر برسیبوون هەڵهاتین. نە نەوت و نە پێویستی سەرەتایی هەبوو. نە خواردنمان و نە ئالیکی مەڕوماڵاتمان مابوو. چەندین مانگ جۆمان دەخوارد. لە گوند وەک ئەوەی لە زینداندابین. نەماندەتوانی بچینە دەرەوەی گوندەکە. خواردنمان نەما. تەحەمولی برسیبوون و زۆڵمان نەماوە. ناچارین دەستی لە ماڵ و موڵکمان هەڵگرین. هیچ چارەیەکمان نەماوە. ئێمە گەیشتینە ئێرە و بۆیەش زۆر بەختەوەرین."

'زۆر کەس دەیانەوێت بێن'

شیڕی عوبێد ئەندامی ئەنجومەنی مەدەنیەکان عەین عیساش رایگەیاند، بۆ خەڵکی مەدەنی ژێر داگیرکەری زۆر هەڵیانداوە و وتی، " ئێمە لێرە پێشوازی لە گەلەکەمان دەکەین کە لە ژێر داگیرکەری هەڵدێت. هەرچیەک پێویست بێت، ئەنجومەنەکەمان هاوکاری دەکات. زۆر کەس دەیانەوێت هەلبێن، بەپێی دەرفەتی خۆمان گەلەکەمان لەوێ دەردەهێنین."

عوسمان شاهین ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی گرێ سپیش وتی، " پەیوەندیمان لەگەڵ خەڵکی مەدەنی ئەو ناوچانە هەبوو. لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش، دەستمان بە هەوڵدان کرد. ماوەیەکی زۆرە ئەو هاوڵاتیانە لەبەرانبەر زوڵمی چەتەکان و دەوڵەتی تورک بەرخۆدان دەکەن. لە دۆخێکی خراپدا دەژین. لەم دواییانەدا بە تەنها گەنمیان دەخوارد. زۆر بەختەوەرین، ئێمە ئەوانمان لەوێ دەرهێنا. هەوڵەکانمان بەردەوامە. زۆر کەس دەیانەوێت لە هەرێمە داگیرکراوەکان رزگاریان ببێت."

ف.ق