ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری: بێدەنگی بەرامبەر هێرشەکان، پەسەندکردنێکی شارەوایە

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بێدەنگی نێونەتەوەیی و هەرێمی بەرامبەر تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی "پەسەندکردنێکی شاراوەیە".

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەربارەی دوایین هێرشەکان بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە هەرێمەکانی باشووری کۆبانێ و بەنداوی تشرین راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. جەختکراوەتەوە ئەم کۆمەڵکوژییە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدایە بۆ لەناوبردنی پرۆژەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک کە ئیتر بووەتە مۆدێلێکی سەرکەوتوو بۆ تەواوی سوریا.

هەروەها دووپاتی دەکاتەوە ئەم هێرشانە پێشێلکاریی ئاشکرای تەواوی یاسا نێونەتەوەیی و مرۆییەکانە و دەوڵەتی تورک بە هێرشکردنە سەر ژێرخانە خزمەتگوزارییەکان پێداگرە لەسەر ئەوەی ژیانی دانیشتووان پەک بخات.  

هەروەها بانگەواز لە ڕێکخراوە نێونەتەوەیی و مرۆیی و یاساییەکان دەکات بەپەلە دەستوەردان بکەن و تاوانە دڕندانەکان بەرامبەر خەڵکی سڤیل و ژێرخانی سڤیل بوەستێنن. بانگەواز لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەکات بەرپرسیاری یاسایی و ئەخلاقی خۆی جێبەجێ بکات و فشار لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بکات بۆ وەستاندنی هێرشەکان.