ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سەبارەت بە کەمپی هۆڵ بەیاننامەیەکی ڕاگەیاند

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داوای لە هێزە جیهانییەکان کرد کە هەلەومەرجێک بڕەخسێنێت، بۆ ئەوەی دانیشتووانی سووریا لە کەمپی هۆڵ بگەرێندرێنەوە بۆ جێ و شوێنی خۆیان.

کۆمیتەی کار و بارەکانی کۆچبەران و پەنابەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتیی سووریا سەبارەت بە گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی هاووڵاتیانی سووریا لە کەمپی هۆڵ بەیاننامەیەکی ڕاگەیاند.

ڕاگەیاندراوەکە لە کەمپی هۆڵ لە کانتۆنی جزیرە بە زمانی کوردی لە لایەن سەرۆکی گشتیی ئۆفیسی کار و بارەکانی پەنابەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک شێخموس ئەحمەد و بە زمانی عەرەب لە لایەن هاوسەرۆکی دەستەی کار و بارەکانی کۆمەڵگە و خەباتکارانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک مریەم ئیبراهیم خوێندرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "بە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد سووریا ڕۆشتە قۆناغێکی نوێوە. یەکێک لەو دۆسییانەی کە بارێکی گرانە لەسەر شانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتیی سووریا، پرسی کۆچبەر و پەنابەرانە.

ئەمڕۆ کە وڵات هەنگاوی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە، ڕایدەگەیەنین کە رێگە لە پێش هاووڵاتییانی سووریا لە کەمپی هۆڵ دەکەینەوە، بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان. ئەم بڕیارە دەمێکە دراوە و لە ٥ی کانوونی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەم بڕیارەماندا کە رێگە لە پێش گەڕانەوە دەکەینەوە".

بەڵام ئەو بنەمالانەی کە لە کەمپی هۆڵ دەمێننەوە، لەبەر ڕژێمی ئەسەد دەترسان بگەرێنەوە، بەڵام بە ڕووخانی ڕژێمی ئیتر هۆکارێک بۆ ترس و مانەوەی ئەوان لە کەمپەکە نەماوە و بە گوێرەی توانای خۆمان دەرفەت دەڕەخسێنین بۆ گەڕانەوەی سەلامەتی ئەو بنەماڵانەی کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لە رێکخراوە نێونەتەوەییە پەیوەندیدارەکان کرا و گوترا: "هاوکاری ئەو هاووڵاتیانەی سووریا بکەن کە لەبەر شەڕ لە وڵاتەکەیان کۆچبەری هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوونە کە لە کەمپەکانی ئەل عەرشە، ئەل مەمحمودی، و ئەبو خەشەب دەمێننەوە".

هەروەها داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان (NY) و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرا کە "هەڵوێستێکی بە هێزتر بۆ بابەتی کۆچبەرانی عەفرین، گرێ سپی و سرێکانی نیشانبدات کە ئەوانیش بە شێوەیەکی سەلامەت بگەرێنەوە هەرێمەکانی خۆیان، بە گەرەنتی نێونەتەوەیی کە بیانپارێزێت و گەڕانەوەیان سەلامەت بێت".

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتیی سووریا جەختی کردەوە کە "لە ئەرکە مرۆییەکان و ئەخلاقییەکانیان پەیوەست بە دۆسێیەی کۆچبەر و پەنابەران بەردەوامن".