ژنان کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان دەخوێننەوە

ژنانی گەڕەکی شێخ مەقسوودی حەڵەب، دەستیان بە چالاکیی خوێندەوەی کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد کرد.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی، ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گروپەکانی خوێندنەوە، کتێب و ڕوانگەکانی عەبدوڵا ئۆجالان دەخوێننەوە.

ئەنجومەنی کۆنگرەی ستاری شەهید شیلان کۆبانی لە شاری حەڵەب چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە بارەگای خۆی لە گەڕەکی شێخ مەقسوود بە بەشداری زۆرێک لە ژنان دەستی بە خوێندنەوەی پارێزنامەکانی ڕێبەر ئۆجالان کرد.

ژنان بەشداریەکی بەرچاو لە گروپەکانی خوێندنەوەدا دەکەن، ئەندامانی کۆمینی کۆنگرەی ستار، لە ئێستادا سەرقاڵی خوێندنەوەی مانیفێستی پێنجەمی شارستانیەتی دیموکراتیکن.

لەم گروپەدا ٢٥ ژنی کورد و عەرەب بەشدارن. ژنان زۆرتر باس لە ڕێبازەکانی ناساندنی ڕاستی چەمکەکان دەکەن.

ئەندامی ئەنجومەن، مەیس شاشۆ، کە بەشداری گروپەکە بووە، وتی "ئێمە سوودێکی زۆرمان لە خوێندنەوەی کتێبەکان و گفتوگۆکانمان وەرگرتووە، هەوڵدەدەین لە سروشتی ڕاستەقینە و مانای چەمکەکان تێبگەین. بە گفتوگۆکردن لەسەر بیرۆکەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر چەمکەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و مۆدێرنیتەی دیموکراتیک، ئێستا من زیاتر لەسەر دیاردەی ناسینی حەقیقەت شارەزاییم بەدەست هێناوە. ئامانجی سەرەکی لە ئەنجامدانی ئەم چالاکییانە زانینی پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەری و شێوازەکانی جێبەجێکردنیەتی لە کۆمەڵگا و چۆنیەتی گەیاندنی بە گەلانی ستەملێکراوە."