ژنان لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە بۆ پشتگیری یەپەژە ڕێپێوانیان ئەنجامدا
ژنان لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە بۆ پشتگیری یەپەژە ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا و سڵاویان لە بەرخۆدان لە دژی هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کرد.
ژنان لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە بۆ پشتگیری یەپەژە ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا و سڵاویان لە بەرخۆدان لە دژی هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کرد.
کۆنگرەی ستاری گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی شاری حەلەب بە دروشمی "یەکێتی ژنانی سووریا مسۆگەرکردنی فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادییە" ڕێپێوانێکی ئەنجامدا. ڕێپێوانەکە لە بەردەم هۆڵی ٨ ی ئادار دەستی پێکرد. بە سەدان ژن لە هەر ٢ گەڕەکەکە بەشداربوون. بەشداربوان پانکارتی "ژن، ژیان، ئازادی"یان بەرزکردەوە و سڵاویان لە بەرخۆدانی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) کرد لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکان.
لە چوارڕێیانی شەهید گولی سەلمۆی گەڕەکی شێخ مەقسود ئەندامی کۆنگرەی ستاری حەلەب فەهمی حەمۆ قسەی کرد. فەهمی لە سەرەتایی قسەکانییدا بە ناوی چالاکوانانی ژنی ئازادیخواز سڵاو بۆ ڕێبەر ئاپۆ نارد.
فەهمی حەمۆ بەڵینی درێژەپێدانی ڕێگەی شەهیدانی دووپات کردەوە و بانگەوازی لە هەموو ژنان کرد کە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی ئازادی، دیموکراسی و فرەڕەنگیی بەتایبەتی بۆ دەستکەوتەکانی ژنانی سووریا یەکێتی بونیات بنێن و داهاتووی سووریای نوێ مسۆگەربکەن.