ژنان لە قامیشلۆ پارێزنامەی "سۆسیۆلۆژی ئازادی" دەخوێننەوە

١٤ ژنی گەڕەکی ڕۆژئاوای شاری قامیشلۆ لە ناوەندی کۆنگرەی ستار کۆبوونەوە و کتێبی پارێزنامەی"سۆسیۆلۆژی ئازادی"یان خوێندەوە.

 شۆڕشێکە کە بە پێشەنگایەتی ژنان دەستی پێکرد و ئەمڕۆ لە هەموو جیهاندا دەنگی دایەوە، بناغەی خۆی لە سەر ڕەنج و هزری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە داناوە. لە سەرەتای شۆڕشەوە و تا ئەمڕۆ ئەم شۆڕشە ڕۆژانە لە گەشەسەندن و بڵاوبوونەوە دایە، ژنان قەد خۆیان لە خوێندنەوەی پارێزنامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانەبڕیوە. هەروەها ژنانی کورد سەرەتا لە خۆیانەوە دەستیان پێکرد و دواتر بەرە بەرەر بە دەورو بەری خۆیدا بڵاویانکردەوە. لەسەر ئەو بنەمایە، ئەمڕۆ لە هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە هەموو شوێنێک، لە هەموو دامەزراوە و ناوەندە کۆمەڵگایەکاندا، پارێزنامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەخوێندرێتەوە. لە شاری قامیشلۆ لە چوارچێوەی هەڵمەتی نێونەتەوەیی ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لەدەور یەک کۆدەبنەوە وپارێزنامەکانی ڕێبەر ئۆجالان دەخوێننەوە.

لەو چوارچێوەدا کۆنگرەی ستار لە گەڕەکی ڕۆژئاوای شاری قامیشلۆ بەردەوام لەگەڵ ژنانی کۆمەڵگا کۆدەبنەوە وپارێزنامەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەخوێننەوە. عەبدوڵا ئۆجالان لە کتێبی 'سۆسیۆلۆژی ئازادی'دا سەرنجی داوەتەسەر چەمکی مۆدێرنیتی سەرمایەداری و چۆن ئەو سیستەم و سیاسەتە حوکمڕانیانە بەسەر کۆمەڵگادا خۆیان سەپاندووە و تا ئەمڕۆش بەردەوامیان هەیە و چارەسەری لەبەرامبەر ئەم سیستەمە چییە.

ژنان لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە پڕۆسەی کۆیلەکردنی ژنان پێش ٥ هەزار ساڵ لە سەردەمی سۆمەریەکان کرد و دەڵێین لە سایەی بیرۆکەکانی عەبدوڵا ئۆجالانەوە زیاتر ڕاستی خۆیان دەدۆزنەوە.

هەروەها ژنان ئاماژە بەوە دەکەن لە سایەی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ دا و شۆڕشی ١٩ی تەمموز، ئەمڕۆ ژنان پێشکەوتنێکی گەورەیان بەخۆیانەوە بینیوە و لە دژی سیستەمی دەسەڵاتداری وەستاونەتەوە و درێژە بە پەروەردە وبەرێکخستنی خۆیان دەدەن خۆیان بنیات دەنێنەوە. هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن شۆڕشی ژنان گۆڕانکاری زۆری لە بارودۆخی ژناندا دروستکردووە، چونکە پێش شۆڕش، ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان لە هەموو بوارێکەوە کۆمەڵێک بەربەستیان لە پێش بوو، بەڵام ئەمڕۆ لە سایەی شۆڕش و بیرۆکەکانی ڕێبەرایەتیدا، ژنان گەشەیان کردووە و لە پێناو مافەکانیان کار دەکەن، خۆیان دەناسن، ڕاستی خۆیان دەزانن و باشتر خۆیان پێشدەخەن.