ژنانی عەفرین پێشوازییان لە هەڵمەتی ئازادی کرد

ڕێکخراوەکانی ژنانی عەفرین و شەهبا پێشوازیان لەهەڵمەتی'ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' کرد.

هەڵمەتی پلاتفۆرمی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد کە لە ١٠ی تەشرینی یەکەم لە ٧٤ناوەندی جیهان دەستیپێکردووە، بەردەوامە.

بەناوی کۆنگرە ستار، ڕێکخراوەکانی ژنانی عەفرین و شەهبا، پێشوازی لە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کرا.

کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی لە پارکی ڕێبەر ئاپۆ لە گوندی تل سۆسنی ئەحداس لە شارۆچکەی شەهبا، سازکرا و تیایدا ئەندامی ئەنجوومەنی عەفرین و شەهبا ڕێگەز لۆلۆ و ئەندامی کۆنگرەی ستار ئەمەل ئیسماعیل ڕاگەیەندراوێکیان بە عەرەبی و کوردی خوێندەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا وا باسکراوە: ئێمە پشتیوانی هەڵمەتی گەلین کە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستیپێکردووە. بە ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان پرسی کورد بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر دەبێت و چارەسەری بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەبێت.