ژنێكی تری ئێزدی رزگار كرا
له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی 'ئه‌منی و مرۆیی' له كه‌مپی هۆل ژنێكی دیكه‌ی ئێزدی رزگار كرا.
له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی 'ئه‌منی و مرۆیی' له كه‌مپی هۆل ژنێكی دیكه‌ی ئێزدی رزگار كرا.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هاوار نیوز (ئانها) له بیسته‌مین رۆژی ئۆپراسیۆنی هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه) ژنێكی ئێزدی له كه‌مپی هۆل رزگار كرا.
له ٢ی ئهیلویشدا ژنێكی ئیچزدی به ناوی وه‌فا عه‌لی عه‌باس كه له ته‌مه‌نی ٩ ساڵیدا له شه‌نگال رفێنرابوو، له لایه‌ن یه‌په‌ژه‌وه رزگار كرابوو.
دوێنێ وه‌فا عه‌لی عه‌باس راده‌ستی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) كرابووه‌وه و له خانه‌سۆر به بنهماڵهكیه شاد بووه‌وه.
هه‌ڵمه‌تی 'ئه‌منی و مرۆیی' هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا به پشتیوانی هێزه‌كانی قه‌سه‌ده، یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له دووه‌م قۆناغیدا به‌رده‌وامه.
هـ . ب