'ژیانی میلیۆنان مرۆڤ گرێدراوی بەنداوی تشرینە'

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری کانتۆنی فورات، فەرحان حاج عیسا، سەرنجی بۆ مەترسی هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرین ڕاکێشا و هۆشداریدا لەوەی زیانگەیاندن بە بەنداوەکە کاریگەری لەسەر ژیانی میلیۆنان کەس دەبێت.

لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سووریا (NSA) بۆسەر بەنداوی تشرین نزیکەی ٣ هەفتەیە شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە و ئەنجوومەنی سەربازی مەنبەج بەرخۆدان دەکەن و ڕێگە بە داگیرکاریی نادەن. فەرحان حاج عیسا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری کانتۆنی فورات جەختی لە گرنگی بەنداوی تشرین لەسەر ژیانی میلیۆنان کەس لە هەرێمەکە کردەوە.

فەرحان حاج عیسا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) وتی: "ئاو، نەوت، گاز و هەموو بەرهەمەکانی سەر زەوی و ژێر زەوی ستراتیژین لە هەموو وڵاتێکدا. لەڕووی سیاسییەوە ئەو پڕۆژانە پارێزراون، تەنانەت ئەگەر شەڕ و ململانێش هەبێت. لە جەنگی جیهانی یەکەمدا میلیۆنان مرۆڤ کوژران، بەڵام لە هەمان کاتدا بەها مرۆییەکان پارێزراوبوون، لە جەنگی جیهانی دووەمدا  مۆزەخانەکان نەکرانە ئامانج دەپارێزران.

حکومەتی ئاکەپە و چەتەکانی هێرش دەکەنە سەر بەنداوەکە. کۆبانێ لە ئاو و کارەبا بڕاوە، لە هەمان کاتدا شاری مەنبەج کارەبای لێ بڕاوە، ئاوی بەنداوی تشرین دەچێتە حەلەب، شاری حەلەبیش بێ ئاوە. ئەوان دەیانەوێت کارەساتێکی مرۆیی دروست بکەن. بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هاوەن هێرش دەکرێتە سەری. ئەگەر بەنداوی تشرین ڕووخا، تەبقە و بەنداوی بەعس و تەنانەت ڕووباری ڕەنگین و شاری ڕەقە و دێرەزوور و شارۆچکەکانی دیکەی سەر ڕێگاکە و تەواوی گوندەکان ژێر ئاو دەکەون".

'دەیانەوێت بەنداوی تشرین تاڵان بکەن'

 لە درێژەی قسەکانییدا فەرحان گوتی: "شەڕڤانان بێ پچڕان شەڕ تێدەکۆشن بۆ ئەوەی چەتەکان نەچنە نێو بەنداوەکە، لە ساڵی ٢٠١٤دا کاتێک بەنداوەکە بەدەست چەتەکانی داعشەوە بوو، کۆبانێ بێ کارەبا و ئاو بوو. ئەم چەتانە دەیانەوێت ئەم کارە بکەنەوە دەوڵەتی تورکیا یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات و دەیەوێت بەنداوی تشرین تاڵان بکات".

'ژیانی میلیۆنان مرۆڤ گرێدراوی بەنداوەکەیە'

 فەرحان حاج عیسا ئاماژەی بەوەشکرد دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هێرشەکەی ژیانی میلیۆنان کەس دەخاتە مەترسییەوە و وتی: "دەوڵەتی تورک ئاوی فورات بەکاردەهێنێت بۆ جێبەجێکردنی پلانە سیاسییەکانی. کاتێک تورکیا و حکومەتی عێراق ڕێککەوتننامەی ڕووباری فوراتیان واژۆکر ٥٥١ مەتر سێگۆشە لە چرکەیەکدا بچێتە ڕۆژئاوا و زیاتر لە نیوەی بۆ عێراق تێپەڕێت. دەوڵەتی تورک گەلێک جار ئەو ٥٥١ کردوە بە ١٥٠، دەیەوێت زیان بگەیەنێت. گەلێک جار بە شێوەیەکی زیادەڕۆیی ئاوی بەرداوە بۆ ئەوەی ژیانی گەل بخاتە مەترسییەوە".

'خەباتکارەکانمان و شەڕڤانمان شەو و ڕۆژ لە تێکۆشاندان'

فەرحان حاج عیسا باسی لەوەشکرد شارێکی وەک حەلەب کە نزیکەی میلیۆنێک کەسی تێدایە، پێویستییان بە ئاو و کارەبا هەیە و وتی: "دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس دەبێت ژیانێکی ئارام بۆ هەموو گەلان بنیات بنێین. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ  ئیتر دەبێت گەلەکەمان لە نێو ئاشتییدا بژی. بەنداوی تیشرین شوێنێکی سەقامگیریە، نەک تەنها بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەڵکو بۆ هەموو سووریا. هەروەها بانگەواز لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەکەین کە ڕاپەڕن و داگیرکارییانە ببینن. ئەوانەی لە بەنداوەکەدا کاردەکەن، هەروەها شەڕڤانانی قەسەدە، یەپەژە  و یەپەگەمان دەبێت باش ئەوانە ببینین. ئێمەش وەک کانتۆنی فورات شەو و ڕۆژ لە هەڵوێست وەردەگرین تاوەکو چارەسەرێک دەدۆزینەوە".

'خەون بە نوێکردنەوەی پلانی ئەسکەندەرونەوە دەبینن'

فەرحان حاج عیسا باسی پردی قەرەقۆزاقیشی کرد کە دەیانەوێت کۆبانێ گەمارۆ بدەن. دەیانەوێت لە لیوا  ئەسەکندەرۆنەوە هەتاوەکو موسڵ بچن، ئەوە لە خەون و خەیاڵی ئەواندایە فەرحان حاج گوتیشی: “لە سوریا پڕۆژەی چارەسەری هەیە، هەرێمێکی سوننە، عەلەوی، دورزی، کورد و دەوڵەتی تورک دەیەوێت ناوچەیەکی تورکمانی دروست بکات. دەیانەوێت شاری مەنبەج و پردی قەرەقۆزاق و ڕێگای M4 و هەتاوەکو عەفرین کە لە ساڵی ٢٠١٨ داگیرکراوە، داگیربکەن. حکومەتی ئاکەپە وابیردەکاتەوە و دەیەوێت بە زۆر پڕۆژەیەک لە ناوخۆی سووریادا ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا سەودای پێوە بکات. هەروەها پردی قەرەقۆزاق بەهۆی ئەوەی رووفاتی سلێمان شایی لێیە دەیەوێت بەو هۆکارە کۆبانێ گەمارۆ بدات".

'ناتوانن کۆبانێ تێکبشکێنن، پرۆژەی ئێمە دیارە فرەلایەنە و بۆ تەواوی گەلانی سووریا'

لە کۆتاییدا فەرحان حاج عیسا ئاماژەی بەوەدا کە پاراستنی خەڵکی کۆبانێ و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەرکێکی مرۆییە و بەمجۆرە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "بەنداوی تشرین هەتاوەکو سنوری عێراق خزمەتی گەلان دەکات. وەک گەلی کانتۆنی فورات بەرگری لە بەنداوەکە دەکەین بۆ پاراستنی. کۆبانێ لەم گەمارۆیە ڕزگار دەکەین. ئاییندەی خۆمان دیاری دەکەین. هەرچەندە حکومەتی بەعس ڕووخێنرا، بەڵام سوریا ئارام نییە. وەک ئیدارەیەکی خۆبەڕێوەبەری، ڕێگاکەمان دیارە، نەتەوەیی دیموکراتیکە، فرەلایەنە، ناوەندی نییە. دەبێت ئەم جۆرە قارەمانێتییە لە تەواوی سووریادا پیشان بدرێت".