ئەنجومەنی تەندروستیی عەفرین: توركیا له گوندی «ئه‌ره‌ندێ» چەکی کیمیایی به‌كارهێناوه
ئه‌نجومه‌نی تەندروستیی عەفرین، ئاشکرای کرد کە لە ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ركه‌وتووه كه سوپای توركیا له گوندی «ئەرەندێ» چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه.
ئه‌نجومه‌نی تەندروستیی عەفرین، ئاشکرای کرد کە لە ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ركه‌وتووه كه سوپای توركیا له گوندی «ئەرەندێ» چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه.
ئەنجومەنی تەندروستیی عەفرین، دەربارەی بەکارهێنانی گازی کلۆر لە لایەن سوپای تورکیا و چەتە هاوپەیمانەکانی لە دژی هاوڵاتیانی سیڤیلی گوندی ئەرەندێ-ی سەر بە ناوچەی شیێ-ی عەفرین، كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ساز كرد.
كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ئاڤرین-ی عه‌فرین به‌رێوه‌چوو. د. خەلیل سەبری، وتەبێژی ئەنجومەنی تەندروستیی كانتۆنی عه‌فرین ئاشکرای کرد: لە دوای لێکۆڵینەوە لەسەر هاوڵاتیانی سیڤیلی گوندی ئەرەندێ کە بەو چەکانەی لە دژیان بەکارهاتبوون نه‌خۆش بووبوون، گەیشتینە ئەو باوەڕەی کە چەکی کیمیایی له دژیان بەکارهێنراوە.
ناوبراو ناسنامەی ئەو هاوڵاتیانەی ئاشکرا کرد کە چەکی کیمیایی كاریگه‌ری لێ كردوون و گوتی: لە تاقیکردنەوەکانی پزیشك، پسپۆڕ و شارەزاکانی ئێمەدا ده‌ركه‌وت کە ئەو هاوڵاتیانه لە کاتی هەناسەدان تووشی زەحمەتی دەبن. هەروەها لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌سه‌ر خاكی ئه‌و ناوچه‌یه كردووه کە ئەو چەکەی لێ بەکارهێنراوە، ئاشکرا بوو کە بەڕێژەیەکی زۆر مادەی کلۆر-ی تێدایە.
خەلیل سەبری گوتیشی: ئێمە ئامادەین کە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی خۆمان بدەینە ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بواری ته‌ندروستی و مافی مرۆڤ.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی كانتۆنی عه‌فرین داوای لە هەموو ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان كرد کە بچنه عه‌فرین بۆ ئه‌وه‌ی له‌و باره‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن و ئەرکەکانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
ناسنامەی ئەو هاوڵاتیانەی کە بەهۆی بەکارهێنانی ئەو چەکە کیمیاییه‌ی سوپای تورکیا و گرووپە چەتەکانهوه ژەهراوی بوون:
١. عەبدولڕەحمان شەلیل
٢. محەممەد ڕەشید حوسێن
٣. ئەحمەد محەممەد حەمۆ
٤. عەدنان شالیل عوسمان
٥. محەممەد عارف حەقی
ش. م