«به‌رخۆدانی سه‌رده‌م» به ٥ زمان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت
ناوه‌ندی زانیاریی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م، به‌رخۆدانی عه‌فرین به ٥ زمان به جیهان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ناوه‌ندی زانیاریی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م، به‌رخۆدانی عه‌فرین به ٥ زمان به جیهان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ناوه‌ندی زانیاری به‌رخۆدانی سه‌رده‌م له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێت و ڕووپه‌لی تویته‌ر، به زمانه‌كانی ئه‌ڵمانی، فه‌ڕه‌نسی، ئیتاڵی، ئیسپانی و ئینگلیزی هه‌وڵده‌دات زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی به‌رخۆدانی عه‌فرین به جیهان ڕابگه‌یه‌نێت.
ئایته‌ن شێخ عیسا، ئه‌ندامی ناوه‌ندی زانیاریی به‌رخۆدانی عه‌فرین به ANFی ڕاگه‌یاند، هه‌وڵده‌ده‌ن زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی شه‌ڕ و به‌رخۆدانی عه‌فرین به‌شێوه‌یه‌كی جیهانی ڕابگه‌یه‌نن.
ناوبراو ده‌ستنیشانی كرد، له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی «www.ICafrinresist.wordpress.com» و ڕووپه‌لی تویته‌ری «@ICafrinresist» به ٥ زمان زانیارییه‌كانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
«ئێمه لێره؛ به‌رخۆدانی عه‌فرین، بارودۆخی شه‌ڕ، هه‌لومه‌رجی ژیانی گه‌ل له‌نێو شه‌ڕدا، مردنی هاوڵاتیانی سیڤیل و بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به شه‌ڕ به زمانه‌كانی ئه‌ڵمانی، فه‌ڕه‌نسی، ئیتاڵی، ئیسپانی و ئینگلیزی به مێدیا و ڕای گشتیی جیهان ڕاده‌گه‌یه‌نین.»
ئایته‌ن شێخ عیسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، پڕوپاگه‌نده و زانیاری هه‌ڵه ده‌رباره‌ی عه‌فرین بڵاوده‌كرێنه‌وه و هه‌ندێك جار مێدیای بیانیش ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه.
«ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مێدیا و ڕای گشتیی جیهان ده‌رباره‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ی له هه‌رێمه‌كه هه‌یه، زانیاری دروست وه‌ربگرن. چونكه لایه‌نی دوژمن له ڕێی مێدیاوه پڕوپاگه‌نده‌ی گه‌وره ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه پیشانی ده‌دات. هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌ین ببینه هاریكار بۆ ئه‌و مێدیایانه‌ی ده‌یانه‌وێ ڕووماڵی پێشهاته‌كانی شه‌ڕی عه‌فرین بكه‌ن.»
ئایته‌ن ڕاشیگه‌یاند: بۆ ئه‌م كاره‌یان به هاوكاریی ته‌ڤده‌م، كۆنگره‌ی ستار، ژنۆلۆژی، ڕێكخراوه‌كانی لاوان، ئه‌نته‌رناسیۆنالیست و كۆمیته‌ی دیبلۆماسی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ش. م