به‌هۆی هێرشی سوپای توركیای داگیركه‌ر ٧ هاوڵاتیی سیڤیل برینداربوون
له ئه‌نجامی هێرشی سوپای توركیای داگیركه‌ر له عه‌فرین، ٧ هاوڵاتیی سیڤیل برینداربوون.
له ئه‌نجامی هێرشی سوپای توركیای داگیركه‌ر له عه‌فرین، ٧ هاوڵاتیی سیڤیل برینداربوون.
سوپای توركیای داگیركه‌ر كارگه‌یه‌كی دروستكردنی زه‌یتی زه‌یتوونیان له ناوچه‌ی مابه‌تا-ی عه‌فرین كرده ئامانج.
له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا، ٥ هاوڵاتیی به ناوه‌كانی «محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د جاسم - ته‌مه‌ن٢٠ ساڵ»، «حسێن محه‌مه‌د عه‌لۆ - ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ»، «ده‌مهات ڕه‌شید عه‌لۆ - ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ»، «جه‌لال ئیبراهیم سه‌یدۆ - ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ»، «محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د به‌حری - ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ» برینداربوون.
هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی تۆپبارانی گوندی كه‌فه‌رناسح-ی سه‌ر به ناوچه‌ی مابه‌تا، ٢ هاوڵاتی به ناوه‌كانی «محه‌مه‌د سه‌لووم شه‌رمۆخ - ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ» و «حسێن سلێمان - ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ» برینداربوون.
برینداره‌كان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریی پزیشكی، گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین.