جندرێس؛گەل وشەڕڤانان شان بەشانی یەک وەڵات ئەپارێزن

بەرخۆدانی ((سەردەم))ی لەعەفرین پێی ناوەتە ناو ٢٩ ڕۆژ، یەکێک لە ئەو ناوچانەیە کە لە دەسپێکی هێرشی سوپای تورکیاوە بۆسەرهەرێمی عەفرین شان بەشانی شەڕڤانان لە بەرخۆدانیدایە ،ناوچەی جندرێس-ی عەفرینە، گەل، شانبەشانی شەڕڤانان، لە دژی داگیرکەران ڕاوەستاون.

پەلامارەکانی سوپای تۆرکیای داگیرکەروچەتەکانی ئەردۆغان لەلایەک وبەرخۆدانی وشەڕی بێ‌وێنەی کچان وکوڕانی عەفرین لە لایەکی دیکەوە لە ٢٩هەمین ڕۆژدایە. لە جندرێس-یش کە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا، دەوڵەتی تورکیا بێ‌ناوبەر بۆردوومانی دەکات، گەلی ناوچەکە و هێزەکانی پاراستن بوونە یەک وپێکەوە وڵاتەکەیان دەپارێزن.

ناوچەی جندرێس کە بە خەستی بۆردوومان دەکرێ، گەل کۆبۆنەتەوە، وازلە خاکەکەیان ناهێنن و شانبەشانی شەڕڤانان،لەسەبگەری بەرگری دان. ئەندامانی ئاسایش-ی عەفرین-یش لە بەشداری ئەم بەرخۆدانییەن   ولەهەر بەرەیەک مرۆڤ دەتوانێ ئەندامانی ئاسایشی ژنان ببینێت. ئێمە لە یەکێک لە بەرەکاندای شەڕدا لە گەڵ ئەندامێکی ئاسیشی ژنان قسە مان کرد. هێندێکیان منداڵ و هێندێکیشیان ژنانی ٢٠ساڵەن. ئەوان دەڵێن کە پاراستنی خاکەکەمان، ئەرکی سەر شانمانە.

ئەلماس جەلال، ژنێکی ٣٥سالانەی ئەندامی ئاسایشی ژنانە. ئەڵماس، دەڵێ: پاراستنی ئەو خاکە دەکەم کە لەسەری لەدایک بووم و بۆ پاراستنی ئەو خاکەش ئامادەم گیانی خۆم ببەخشم. ئێرە وڵاتی ئێمەیە و بۆ هیچ جێیەکی دیکەش ناچین.

ڕووخاش ئەحمەد، ١٩ساڵی تەمەنە و ئەویش ئەندامێکی ئاسایشی ژنانە. ڕووخاش، دەڵێ؛ ورەی ئێمە زۆر بەرزە و لە بەرەکانی پاراستندا، خاک و نیشتیمانی خۆمان دەپارێزین.

 بوشتا محەممەد-یش کە تەمەنی ١٩ساڵە، وتی: کە ٤مانگە هاتۆتە نێو ڕیزەکانی ئاسایشەوە و ئێستاش بۆ پارێزگاری لە گەلەکەی هاتۆتە بەرەکانی پێشەوە. بوشتا، هەروەها دەڵێ؛ هەتا دڵۆپێک خوێن لە جەستەی ئێمەدا مابێ، ئێمە خۆمان ڕادەست ناکەین و خاکەکەمان دەپارێزین.

لەبەر دەرگەی ماڵێک لەو شارەدا، تووشی 'زەکەریا ئیبراهیم'، هاتین. زەکەریا، دەڵێ؛ بێ‌ناوبەر شارەکە بۆردوومان دەکەن و هاووڵاتیانی مەدەنی دەکەنە ئامانج. هاوولاتییەکی دیکەی ناوچەکە کە نێوی 'محەممەد ئەبو ڕیدوانە، پەیامێکی بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا پێیە ودەڵێ؛ ئەگەر تۆ هێندە ئازای، ئەوەتا مەیدانی شەڕ، منداڵان مەکوژە. کەماڵ ڕەشید-یش وتی، ئەردۆغان هەر بە خەیاڵی عوسمانییەکانەوەیە بۆیە خەڵکی مەدەنی دەکووژێ.

ک-ش