فه‌رمانداره‌تیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه ده‌رباره‌ی شه‌ڕ و هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه له شه‌وی ڕابردووه‌وه تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامن، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
شه‌وی ڕابردوو، سوپای توركیای داگیركه‌ر هاوڵاتیانی سیڤیلی كرده ئامانج و به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومانی ناوچه سیڤیلنشینهكانی كرد. هێرشه ئاسمانییه‌كه له كاتژمێر ٢٢:٠٠ ده‌ستی پێكرد و تا به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوو.
شه‌را
فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له كاتژمێر ٢٢:٠٠ بۆمبارانی گونده‌كانی بافوونه، عه‌ره‌بوێران، سینكا-ی ئێزدینشین-یان كرد و كاتژمێرێك به‌رده‌وام بوون.
بلبلێ
فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ٢٣:٣٠ بۆمبارانی گردی كه‌ڤرێ كه‌ر-یان كرد. له كاتژمێر ١یش گونده‌كانی شه‌رقیه، قهستهلێ خدریا، قهستهلێ مقداد و كه‌لایان بۆمباران كرد.
جندرێس
له كاتژمێر ٢٣:٠٠ گوندی كه‌فه‌ر شه‌له بۆمباران كرا. له ئه‌نجامی بۆمبارانه‌كه‌دا دایكێك به ناوی «ئه‌مینه جۆرمش - ٣٥ ساڵ» و ٢ منداڵی به ناوه‌كانی «مه‌حموود» و «مسته‌فا» برینداربوون. دیمه‌نه‌كانی خواره‌وه به‌ڵگه‌ی هێرشه‌كه‌ن.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا له كاتژمێر ٢٣:٠٠ گوندی مسكهیان بۆردومان كرد و هاوڵاتیانی سیڤیل به‌هۆی هێرشه‌كه برینداربوون. له هه‌مان كاتدا گوندی ئاخجهله و گردی دۆك بۆمباران كران، له ئه‌نجامدا هاوڵاتیانی سیڤیل برینداربوون.
شیێ
ئه‌مڕۆ ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ١٠:٠٠ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆمبارانی گونده‌كانی چهكلا و حه‌ج بیلالیان بۆردومان كرد. له لایه‌كی دیكه‌وه له ناوچه‌كه شه‌ڕێكی سه‌خت هه‌بوو.
شێراوا
له كاتژمێر ٤دا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆمبارانی گونده‌كانی ئێزدییه‌كان (باسووفانه، پیر سلێمان)یان كرد.
ڕاجۆ
ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١٠ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ناوه‌ندی ناوچه‌ی ڕاجۆیان كرده ئامانج.
ناوه‌ندی عه‌فرین
شه‌وی ڕابردوو كاتژمێر ٢٣:٠٠ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆمبارانی گه‌ڕه‌كی ترنده و ئه‌شره‌فیه‌یان كرد له شاری عه‌فرین. له هه‌مان كاتدا ده‌وروبه‌ری شاره‌كه به چڕی بۆردومان كرا.
ش.