توركیا له «كه‌مپی ئاتمێ» و هاتای-یه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر جندرێس
ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له «كه‌مپی ئاتمێ» و سه‌ربازگه‌ی سه‌ر سنووری هاتای-یه‌وه به چه‌كی قورس هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌ی جندرێس و گونده‌كانی.
ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له «كه‌مپی ئاتمێ» و سه‌ربازگه‌ی سه‌ر سنووری هاتای-یه‌وه به چه‌كی قورس هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌ی جندرێس و گونده‌كانی.
هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی داعش و ئهلنووسرهی سه‌ر به توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین به‌رده‌وامن. «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی عه‌فرینیش له ڕۆژی بیست و یه‌كه‌میندا به‌رده‌وامه.
ده‌وڵه‌تی توركیا شه‌وی ڕابردوو به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومانی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین، ناوچه‌كانی شه‌را، شێراوا، جندرێس، شیێ و بلبلێ-ی كرد. له‌م ساته‌شدا له «كه‌مپی ئاتمێ»ی سنووری ئیدلیب به چه‌كی قورس ناوچه‌ی جندرێس و گونده‌كانی بۆردومان ده‌كات.
«كه‌مپی ئاتمێ» له‌سه‌ر سنووری توركیایه و ده‌كه‌وێته باكووری ئیدلیب و باشووری جندرێس. له ساڵی ٢٠١٣ به‌دواوه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌ته‌كانی ئه‌لنووسره (هيئة تحرير الشام)دایه.
هێرشه‌كان به چه‌كی قورس له كه‌مپی ئاتمێ-ه‌وه به‌رده‌وامن. له لایه‌كی دیكه‌وه سوپای توركیای داگیركه‌ر له سه‌ربازگه‌كانی سنووری هاتای-ه‌وه تۆپبارانی ناوچه‌ی جندرێس و گونده‌كانی ده‌كات.
ش. م