سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆ جاری سێیه‌م شههیدگهیهكی تۆپباران كرد
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌گه دیمه‌نی تۆپبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ری له‌سه‌ر شه‌هیدگه‌ی «شه‌هید سه‌یدۆ»ی ناوچه‌ی جندرێس، بڵاوكرده‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌گه دیمه‌نی تۆپبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ری له‌سه‌ر شه‌هیدگه‌ی «شه‌هید سه‌یدۆ»ی ناوچه‌ی جندرێس، بڵاوكرده‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه دیمه‌نی تۆپبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ری له‌سه‌ر شه‌هیدگه‌ی «شه‌هید سه‌یدۆ»ی ناوچه‌ی جندرێسی هه‌رێمی عه‌فرین بلاوكرده‌وه.
سوپای توركیا جاری یه‌كه‌می نییه كه تاوانی مرۆڤایه‌تی ده‌كات. ٣ی شوبات\١٤ی ڕێبه‌ندان و ٦ی شوبات\١٧ی ڕێبه‌ندان-یش هه‌مان شههیدگه له لایه‌ن سوپای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی تۆپباران كرابوو.
ئۆپه‌راسیۆنی داگیركردنی عه‌فرین كه له ٢٠ی كانوونی دووه‌م\٣٠ی به‌فرانبار له لایه‌ن سوپای توركیای داگیركه‌ر ده‌ستی پێكرد، جگه له به‌ئامانجگرتنی شههیدگهكان، ناوچه سیڤیلنشینهكان، شوێنه‌واره مێژووییه‌كان، داموده‌زگه‌ی خزمه‌تگوزاری، په‌رستگه و مزگه‌وته‌كانیش كراونه‌ته ئامانجی هێرشه‌كان.
ش. م