سیپان حەمۆ: له ١١ بهرهی شهڕ بهرخۆدان ههیه
سیپان حەمۆ، فەرمانداری گشتیی یەپەگە ڕایگەیاند: له ١١ بهرهی شهڕی عهفرین بهرخۆدان ههیه. وتیشی: ڕووسیا بە چاوپۆشی كردن له هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین، هەڵەیەکی مێژوویی کرد.
سیپان حەمۆ، فەرمانداری گشتیی یەپەگە ڕایگەیاند: له ١١ بهرهی شهڕی عهفرین بهرخۆدان ههیه. وتیشی: ڕووسیا بە چاوپۆشی كردن له هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین، هەڵەیەکی مێژوویی کرد.
سیپان حەمۆ، فهرمانداری گشتیی یهكینهكانی پاراستنی گهل - یهپهگه ڕایگهیاند: دەوڵەتی تورکیا دوژمنی کوردە و نابێ پێشمان سەیر بێ کە هێرش دەکاتە سەر عەفرین. بەڵام ڕووسیا بە کردنەوەی ئاسمانی سووریا بەڕووی فڕۆکەکانی تورکیادا، هەڵەیەکی مێژوویی ئەنجامدا. وتیشی: ڕووسیا پێیوابوو کە ئەردۆغان یارمهتی دهدات بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی سووریا، بەڵام ئەو راستییەی لەبیرکرد کە تورکیا لە خەونی زیندووکردنەوەی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی دایە.
«زیاتر لە ٣ هەفتەیە کە سوپای تورکیای داگیركهر بە سوود وەرگرتن لە هێزی ئاسمانی و هەموو جۆرە چەکێکی قورس و تەنانەت قەدەغهکراویش، زۆر دڕندانە پەلاماری عەفرین دەدات. جێگەی داخە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەتا ئێستاش لەسەر ئەو بابهته بێدەنگە. بێ هەڵوێستی و ڕێگە نەگرتنی هێزە نێودەوڵەتییەکان لەو شاڵاوە دڕندانەیەی سوپای تورکیا، بەمانای بەشداریکردنیان دێت لەو کۆمەڵکوژییە. یەپەگە هەر ئەو هێزەیە کە بە نوێنەرایەتی جیهان، داعش-ی لە پایتهختەکەی (رەقا)، تێکشكاند.»
سیپان حەمۆ، فەرمانداری گشتی یەپەگە، ئاماژهی بۆ ئهوه كرد: سەرەڕای هێرشهكان، یەکینەکانی پاراستنی گەل بەردەوام دەبن لە پاراستنی قارەمانانەی خاک و گەلی عەفرین.
«شەڕڤانان و گەلی عەفرین، بە بەخشینی بههای زۆر هێژا، شکۆمەندییهكی مێژووییان بۆ خۆیان مسۆگەر کرد. گورزی زۆر قورس لە هێزه داگیرکەرەکان وەشێنراوە و با هیچ كهسێك گۆمانی نەبێ کە عەفرین هەتا دوایین هەناسەی خۆڕادهگرێت. مافی گەلی عەفرین و شەڕڤانەکانیەتی کە خۆیان بپارێزن. عەفرین نیشتیمانی ئێمەیە و تورکیا-ش هێزێکی داگیرکەرە. ئێستا لە ١١بەرەی شەڕ لە سنوورەکانی عەفرین، بەرخۆدان هەیە و ئازایەتی و شێوازی شەڕی یەکینەکانی پاراستنی گەل، دۆژمنی بە چۆکدا هێناوە.»
حەمۆ ئاشكرای كرد، دوێنێ سوپای تورکیا لە چەندین بەرەوە ویستویهتی پێشڕەوی بکات، بەڵام گورزی قورسی لێدرا و زیاتر لە ٦٠ – ٧٠ چەکداریان کوژرا، بەڵام تورکیا تەنیا باسی کوژرانی ١١ کەسیان دەکات. حهمۆ ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد: هێزەکانمان ٢ كۆپتهریان خستۆته خوارهوه. ئەوانە بۆ تورکیا گورزێکی قورس بوون لە کاتێکدا سەرەڕای سوود وەرگرتن لە فڕۆکە و تانک و تۆپ، لە ناوچەی ئەسکەندەروون-یشەوە هەرێمەکەی مووشەكباران دەکرد.
سیپان حهمۆ، فەرمانداری گشتیی یەپەگە، دەڵێت: مێژوو، ئەو ڕۆژانە لەبیر ناکات. بەرپرسیارێتی کۆتایی هێنان بە بەڵایەکی وەک ئەردۆغان، کەوتۆتە سەر شانی ئێمە و ئێمەش ئەنجامی دەدەین.
فهرمانداری گشتیی یهپهگه دەربارەی پڕوپاگەندەی دەوڵەتی تورکیا کە گوایە هێرش ناکاتە سەر هاووڵاتیانی سیڤیل، ڕایگەیاند: ٩٠٪ی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هاوڵاتیانی سیڤیلە. ئەوان مەبەستیانە گەل تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بکەن بۆ ئەوەی عەفرین بەجێهێڵن. بەڵام گەل، گوێ ناداتە درۆکانی ئەردۆغان و پڕوپاگەندەی مێدیا چەواشەکارەکانی تورکیا. بەو شتانە ئیرادەی گەل لاواز نابێت. بەپێچەوانەوە دەوڵەتی تورکیا لە فیداكاری و نەبەردی ژنان و پیاوانی ئێمە و شکانی خۆی لە عەفرین زۆر دەترسێت.
ش.