شه‌وی ڕابردوو له عه‌فرین چی ڕوویدا؟
شه‌وی ڕابردوو له‌نێوان شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و سوپای توركیای داگیركه‌ر له چه‌ندین ناوچه‌ی هه‌رێمی عه‌فرین شه‌ڕ ڕوویدا. بۆردومانكردنی ناوچه سیڤیلنشینه‌كانیش به‌رده‌وام بوو.
شه‌وی ڕابردوو له‌نێوان شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و سوپای توركیای داگیركه‌ر له چه‌ندین ناوچه‌ی هه‌رێمی عه‌فرین شه‌ڕ ڕوویدا. بۆردومانكردنی ناوچه سیڤیلنشینه‌كانیش به‌رده‌وام بوو.
شه‌وی ڕابردوو له ٥ به‌ره‌ی جیاواز، شه‌ڕ و بۆردومانه‌كان به‌رده‌وام بوون. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - قه‌سه‌ده وه‌رگیراون، ورده‌كاری ڕووداوه‌كانی شه‌وی ڕابردوو به‌م شێوه‌یه بووه:
به‌ره‌ی شه‌را
شه‌وی ڕابردوو له ده‌وروبه‌ری گوندی دیكمه‌داش له‌نێوان شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و هێزه‌كانی داگیركه‌ر شه‌ڕ ڕوویدا. هێزه‌كانی داگیركه‌ر تۆپبارانی گوندی چه‌ما-یان كرد.
له گونده‌كانی ده‌راقلیا و جارنجه‌كه به چه‌كی قورس شه‌ڕ ڕوویدا.
به‌ره‌ی جندرێس
هێزه‌كانی داگیركه‌ر هه‌تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تۆپبارانی ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی ده‌وا و تل سلۆرێ-یان كرد.
له گوندی ئاخجه‌لێ شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له دژی سوپا و چه‌ته‌كانی داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجامدا. ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی چالاكییه‌كه هێشتا زانیاری به‌ده‌ستنه‌خراوه و شه‌ڕ له هه‌رێمه‌كه به‌رده‌وامه.
به‌ره‌ی بلبلێ
له ناوچه‌ی بلبلێ، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆمبارانی ده‌وروبه‌ری گوندی شێخۆرزێ-یان كرد، هاوكات له‌سه‌ر سنووریشه‌وه تۆپخانه‌كانی داگیركه‌ر تۆپبارانی سه‌رانسه‌ری گونده‌كه‌یان كرد.
به‌ره‌ی ڕاجۆ
سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی شه‌وی ڕابردوو تۆپبارانی ناوچه‌كه‌یان كرد.
ناوه‌ندی عه‌فرین
شه‌وی ڕابردوو كاتژمێر ٢٣:٠٠ سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی تۆپبارانی ناوه‌ندی شاری عه‌فرینیان كرد.
ش. م