شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه له ساڵیادی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی ١٥ی شوبات-ی دژ به ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات دوان:
فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ری ئێمه، بۆ هه‌موو گه‌لانی بنده‌سته
جوودی ئاگری: ئه‌مڕۆ ١٥ی شوباته، ساڵیادی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی. هێزه سه‌رده‌سته‌كان و ده‌وڵه‌تی توركیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی له فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ره‌كه‌مان ده‌ترسن، ئه‌ویان به دیل گرت. چونكه فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ری ئێمه بۆ هه‌موو گه‌لانی بنده‌سته. ئێمه‌ش وه‌ك شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی به بنه‌ما ده‌گرین. گۆشه‌گیرییه‌كی قورس له‌سه‌ر ڕێبه‌ری ئێمه هه‌یه. ڕه‌نج و ههوڵدانهكانی ئێمه بۆ ئازادیی ڕێبه‌ره‌كه‌مانه.
هه‌تا ڕێبه‌رایه‌تی ئازاد ده‌بێ، شه‌ڕ ده‌كه‌ین
زێرین قامیشلۆ: شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه له هه‌موو قۆناغه‌كانی «هه‌ڵمه‌تی دێره‌زۆر» به‌شداربوون و هێرشه‌كانی داعشیان شكاند. له به‌رخۆدانی خۆماندا فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ به بنه‌ما ده‌گرین. ئه‌مڕۆ ساڵیادی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تییه و ماوه‌ی ١٩ ساڵه ڕێبه‌ره‌كه‌مان به دیل گیراوه. ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر ئێستا هێرش ده‌كاته سه‌ر عه‌فرین. ئه‌و هێزه له‌به‌رئه‌وه‌ی له هزری ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌ترسێ، هێرش ده‌كاته سه‌ر ڕۆژئاوا و باكووری سووریا. ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه هه‌تا ڕێبه‌رایه‌تی و گه‌له‌كه‌مان ئازاد ده‌بن، شه‌ڕ ده‌كه‌ین.
هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین، به‌هۆی ترسه له فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی
حه‌سه‌ن: ماوه‌ی ١٩ ساڵه ڕێبه‌ر ئاپۆ به دیل گیراوه. چه‌ندین ساڵه ئێمه ناتوانین زانیاری له‌باره‌یه‌وه وه‌ربگرین. ناڕه‌زایه‌تی له دژی ئه‌م دۆخه‌ش كه‌مه. هێرشی سه‌ر عه‌فرین په‌یوه‌ندی به پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌یه. له دژی هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردانه، چونكه ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردان له سایه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌ده‌ستهێنراون.
نووجان قامیشلۆ: له دێره‌زۆر هێرشه‌كانی دوژمن به‌رده‌وامن. هێرش ته‌نها له‌سه‌ر دێره‌زۆر نییه، به‌ڵكو له زۆر ده‌ڤه‌ری دیكه‌شه‌وه دوژمن هێرش ده‌كات. په‌یوه‌ندی ئه‌م هێرشانه به پیلانگێڕییه‌وه هه‌یه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی له بۆچوونه‌كانی ڕێبه‌ری ئێمه ده‌ترسن، هێرش ده‌كه‌ن.
هه‌تا ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رده‌وام بێ له هێرشه‌كانی، ئێمه‌ش خۆڕاده‌گرین
سیدار ستێرك: پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ ته‌نها یه‌ك ئامانجی هه‌بوو، ئه‌ویش ئه‌وه بوو ڕێ بگرن له بڵاوبوونه‌وه‌ی هزر و فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی. به‌ڵام نه‌یانتوانی ڕێی لێ بگرن. به به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانانی ئازادی، ئێمه له ساڵی ٢٠١٨‌دا به فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی هه‌ڵمه‌تی دێره‌زۆر به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی به ته‌واوی جیهاندا بڵاوبێته‌وه، به‌هێزه‌وه خۆڕاده‌گرین.
سه‌رحه‌د سه‌یدۆ: ١٥ی شوبات بۆ ئێمه ڕۆژێكی ڕه‌شه. ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست ده‌یانویست ڕێ له بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه و فكری ڕێبه‌رایه‌تی بگرن. تێكۆشانی ئه‌وانه‌ی به فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی ده‌جووڵێنه‌وه به‌رده‌وامه. شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه ٧ ساڵ به فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی زۆر هه‌نگاویان نا و سه‌ركه‌وتن. له دێره‌زۆر-یش ئێمه له‌سه‌ر هێڵی ڕێبه‌رایه‌تی له دژی دوژمن شه‌ڕ ده‌كه‌ین. وه‌ك شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه، ئێمه هێڵی ڕێبه‌رایه‌تی بۆ خۆمان به بنه‌ما ده‌گرین و هه‌میشه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و هێله ده‌ڕۆین. له دژی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی له‌ناوبه‌رن، تێكۆشانمان به‌رده‌وامه.
ئه‌ڤین تل به‌ره‌ك: ماوه‌ی ١٩ ساڵه ڕێبه‌ری ئێمه به دیل گیراوه. ده‌وڵه‌تی توركیا كه تا ئێستا هه‌ر هێرش ده‌كاته سه‌ر عه‌فرین و ڕۆژئاوا، به‌هۆی ترسیانه له فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی.
ش. م