شه‌ڕڤانێكی هۆڵه‌ندیی یه‌په‌گه شه‌هید بوو
شه‌ڕڤانێكی هۆڵه‌ندیی یه‌په‌گه به ناوی شورد ها «Sjoerd H» شه‌هید بوو
شه‌ڕڤانێكی هۆڵه‌ندیی یه‌په‌گه به ناوی شورد ها «Sjoerd H» شه‌هید بوو
RTL نیووز ڕایگه‌یاند له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراودا، باران ساسۆن (شورد ها) شه‌ڕڤانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه كه خه‌ڵكی هۆڵه‌ندایه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ڕۆژنامه‌ی De Volkskrantیش له‌سه‌ر زاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، شه‌هیدبوونی ساسۆن-ی پشتڕاستكردۆته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه خانه‌واده‌ی ساسۆن داوای هاریكارییان له باڵیۆزخانه‌ی هۆڵه‌ندا نه‌كردووه.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ دیدارێكی باران ساسۆن كردووه كه ساڵی ڕابردوو له‌گه‌ڵ ANF سازی كردووه. هێمای بۆ ئه‌وه كردووه باران ساسۆن له ڕۆژئاوا له دژی داعش شه‌ڕ ده‌كات و زمان و كولتووری كوردان فێربووه.
دیداره‌كه له ٢٩ی ئایاری ٢٠١٧\٨ی جۆزه‌ردان بڵاوكرابووه‌وه كه ئه‌و كاته ماوه‌ی ساڵێك بوو شه‌ڕڤانه هۆڵه‌ندییه‌كه له ڕۆژئاوا بوو. ساسۆن له «هه‌ڵمه‌تی ته‌بقا»ی ئه‌و كاته خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی ستراتیژی بوو، دواتریش به‌شداری كردبوو له قۆناغی چواره‌می «هه‌ڵمه‌تی غه‌زه‌بی فورات».
ساسۆن گوتبووی:
هه‌ڵمه‌تی غه‌زه‌بی فورات به‌رده‌وامه. ئێمه شاری ڕه‌قا-ش ئازاد ده‌كه‌ین. توركیا ناتوانێ ڕێگری له به‌شداربوونی قه‌سه‌ده له «هه‌ڵمه‌تی ڕه‌قا» بكات. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م خاكه جگه له شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و یه‌په‌گه هیچ هێزێك ناتوانێك خۆی له به‌رانبه‌ر داعش بگرێت.
وه‌ك ئه‌وه‌ی ساسۆز ئاماژه‌ی بۆ كردبوو، ڕه‌قا ئازاد بوو، توركیا نه‌یتوانی ڕێ له قه‌سه‌ده بگرێت بۆ چوونه ڕه‌قا.
ش. م