عەبدولرەحمان عیسا ئەندامی یەکێتی رۆشنبیرانی شاری رەقا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئانها، ناڕەزایەتی توندی پیشاندا لە بەرامبەر نەکردنەوەی خاڵە سنووریەکانی ناوچەکە لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە و وتی:"ئەو دەوڵەتانەی دەستیان لە کاروباری سوریا وەرداوە، لە سەرەتای دروستبوونی قەیرانی سوریاوە تا ئێستاشی لەگەڵدابێت، خاڵە سنووریەکان و هاوکاریە مرۆییەکان وەکو کەرەسەتی سیاسەتکردن بەکار دەهێنن."
عسا وتیشی:"دوای یاساکانی سەزار، کە پێشبینی بۆ دانانی گەمارۆی ئابوری بۆ سەر حکومەتی سوریای لێدەکرێت، کردنەوەی خاڵی سنووری تل کۆچەر پێویستیەکی ژیانیە و بەڵێنی ئەوەش دراوە کە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەم بارەیەوە هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتەکار."
عیسا هاوکات رایگەیاند، شەرمێکی گەورەیە گەمارۆی ئابوری لەسەر گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بچەسپێنرێت، لە کاتێکدا هەموو جیهان لە گروپە تیرۆستەکان دەپارێزن و وتی:"بۆ ئەوەی کاریگەری قەیرانی ئابوری لەسەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کەم ببێتەوە، پێویستە خاڵە سنووریەکان بکرێنەوە."
عیسا هاوکات بانگەوازیەکی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کرد کە بۆ کردنەوەی خاڵە سنووریەکان هەوڵەکانی خۆی بخاتە گەڕ.
ز.ش