شەڕڤانانی سریانی خۆیان گەیاندە عەفرین
ئه‌نجومه‌نی سەربازیی سریانییەکان ڕایگەیاند؛ گرووپێک لە شەڕڤانانی خۆیان ناردۆته عەفرین.، به مه‌به‌ستی به‌شداربوون له ڕیزه‌كانی پاراستنی عه‌فرین.
ئه‌نجومه‌نی سەربازیی سریانییەکان ڕایگەیاند؛ گرووپێک لە شەڕڤانانی خۆیان ناردۆته عەفرین.، به مه‌به‌ستی به‌شداربوون له ڕیزه‌كانی پاراستنی عه‌فرین.
ئه‌نجومه‌نی سەربازی سریانییه‌كان سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین بەیاننامه‌یه‌كی بڵاوکردەوە.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نه‌كه ئاشکرای کردووە، گرووپێک لە شه‌ڕڤانانی ئەوان چوونه‌ته ڕیزی «بەرخۆدانی سەردەم» له عه‌فرین.
«لەم سەردەمەدا ئێمە لە سووریا خاک و مێژووی خۆمان ده‌پارێزین. سوپای تورکیا هێرشی سەر عه‌فرین ده‌كات، عەفرین هه‌رێمێكی ئاشتیخوازه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی توركیا هاوڵاتییانی سیڤیل بۆردومان ده‌كات.»
لە درێژەی بەیاننامه‌كه‌دا هاتووە؛ هەموو کەس باش ده‌زانێ کە دوای داگیرکردنی جه‌رابلووس و باب، ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت له سووریا شوێنی دیكه‌ش داگیر بكات. ده‌وڵه‌تی توركیا كه هه‌موو ڕۆژێك عه‌فرین بۆردومان ده‌كات، درێژه به ڕێبازی ده‌وڵه‌تی عوسمانیی فاشیست ده‌دات. كاتێك ئێمه له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد و عه‌ره‌ب له مێژووی خۆمان بنواڕین، ده‌بینین كه تاكه چاره‌سه‌ر له به‌رانبه‌ر تێرۆر به‌رخۆدانه.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی سریانییه‌كان ڕاشیگه‌یاندووه؛ ئێمه له شه‌نگال، خابوور، ڕه‌قا و منبج له به‌رانبه‌ر گرووپه دڕنده تێرۆریسته‌كان شه‌ڕمان كرد و سه‌ركه‌وتین. بێگومان هه‌سه‌ده له به‌رانبه‌ر تێرۆریزم سه‌رده‌كه‌وێت.
«ئێمه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له دژی عه‌فرین ئیدانه ده‌كه‌ین. ئه‌و هێرشه به مانای ئه‌وه دێت نایانه‌وێت له سووریا ئاشتییه‌ك پێكبێت. ئێمه‌ش له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده له دژی ئه‌و هێرشانه شه‌ڕ ده‌كه‌ین. شه‌ڕڤانه قاره‌مانه‌كانمان كه ده‌چن بۆ عه‌فرین، له به‌رانبه‌ر توركیا و گرووپه چه‌ته‌كانیان شه‌ڕ ده‌كه‌ن. پڕۆژه‌ی «نه‌ته‌وه‌ی دێمۆكرات»ی ئێمه، له بواری دادپه‌روه‌ری، ئاشتی و ئارامیدا پێكدێت.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی سریانییه‌كان داوای له ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه، له به‌رانبه‌ر هێرشه تێرۆریستییه‌كانی توركیا ناڕه‌زایی خۆیان پیشان بده‌ن.
ش. م