عەفرین؛ تەرمی ٢٢ شەهیدی دیكه‌ی «بەرخۆدانی سەردەم» به خاك سپێردران
لەنێو ئاپۆڕای جەماوەری عەفریندا، تەرمی ٢٢ شه‌هیدی «بەرخۆدانی سەردەم» به مه‌ڕاسیمێكی شكۆدار لە شەهیدگەی «شەهید ئەڤێستا خابوور» به خاك سپێردران.
لەنێو ئاپۆڕای جەماوەری عەفریندا، تەرمی ٢٢ شه‌هیدی «بەرخۆدانی سەردەم» به مه‌ڕاسیمێكی شكۆدار لە شەهیدگەی «شەهید ئەڤێستا خابوور» به خاك سپێردران.
ئەمڕۆ سەدان کەس لە هاوڵاتییانی عەفرین، له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین كۆبوونه‌وه. هاوڵاتییان تەرمی ٢٢ شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده‌یان له نه‌خۆشخانه وه‌رگرته‌وه، دواتر به دروشمی «شه‌هید نامرن» به‌ره‌و شه‌هیدگه‌ی «شه‌هید ئا‌ڤێستا خابوور» له گوندی كه‌ڤه‌ر شێلێ بەڕێ كه‌وتن.
لە شههیدگهكه مه‌ڕاسیمی به خاك سپاردن به ڕێزگرتن له شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد. دواتر «فەوزی سەیدۆ» ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی خانه‌واده‌ی شەهیدان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند؛ سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی ناتوانن به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانه قاره‌مانه‌كانی هه‌سه‌ده بشكێنن. سه‌یدۆ وتیشی؛ گه‌لی كورد له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی تێده‌كۆشێت و ڕێ نادات ده‌وڵه‌تی توركیا عه‌فرین داگیر بكات.
پاش پێشكه‌شكردنی چه‌ندین وتار، بەشداربوانی مه‌راسیمه‌كه، تەرمی ئەو ٢٢ شه‌هیده‌ی «بەرخۆدانی سەردەم»یان به تلیلی و دروشمی «شه‌هید نامرن» به خاك سپارد.
ش. م