عەفرینییەکان لە هەلومەرجە قورسەکەشیاندا خۆیان لە کۆرۆنا دەپارێزن

گەلی عەفرین،کە لە کامپی شەهبا لە بەرخوداندان بەپێی تواناکانیان کار بۆ بەرەنگاریی کۆرۆنا و خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە دەکەن.

گەڵی عەفرین، کە لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان کۆچبەری هەرێمی شەهبا بوون و لە هەلو مەرجی زۆر سەختدا بەرخودان دەکەن، لەگەڵ   بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە هەموو جیهاندا، کۆچبەرانی عەفرینش لە شەهبا بەرخودانەکەیان بەهێز دەکەن و خۆیان لە پەتای کۆرۆنا دەپارێزن.

گەڵی عەفرین كە لە کەمپەکاندا دەژین، سەرنجیان خستەر دۆخی ژیانیان و ژنێک بە ناوی ئەمینە دەڵێت: "پێش هەموو شتێک پێویستە خۆمان پاک و خاوێن ڕابگرین و بەردەوام بین لە قەدەغەی هاتوچۆی ناو کەمپەکە و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوە ژیانی ناو کەمپەکان سەختر بێت. گەلی ناوچەکە سەرباری ئەو هەلومەرجە قورش ژیرانە مامەڵە لەگةڵ دۆخەکەدا دەکات و بەپێی رێنمایەکان هەڵسوکەوت دەکەن".

خاوەنکار سدیق حسین باسی دۆخی ناو کامپی رۆژ کرد و وتی، بەهۆی پەتاکەوە خوێندنگەکان داخران و خەڵکیش تەنها تاوەکو بەردەرگای خێمەکانیان دێنە دەرەوە و هەموو پابەندن بە مانەوە لە خێمەکانیاندا.

لە کۆتایدا هاووڵاتی زولێخا محەمەد باسی لە سەختیی ژیانی ناو کامپەکە کرد و وتی، زۆربەى رۆژ بۆ ئەوەى منداڵەکان لە پەتا بپارێزین لە ناو خێمەکاندا رایاندەگرین و زیاتریش گرنگی بە پاک و خاوێنی دەدەین.

ژ.ت