مانی عهگید، فهرماندهی یهكینهكانی پاراستنی گهل - یهپهگه، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ههواڵی فورات ڕایگهیاند: سوپای تورکیا بە وتنی «دووهەمین هێزی ناتۆین»، تەنیا خۆی هەڵدەکێشێ. ئەوە ٢٢ڕۆژە لە سەر سنوور ڕاگیراوە.
عەگید وتی: سوپای تورکیا لە چوار لاوە پەلاماری عەفرین دەدات، بەڵام ئەوە ٢٢ ڕۆژە توانای پێشڕەوییان نییە. هەڤاڵانی ئێمە هەتا ئێستاش بە جۆش و خرۆشێکی گەورەوە، ئەرکی پاراستنی خۆیان پێکدێنن. لە سەرەتادا دهوڵهتی تورکیا دهیگوت ئێمە بە ٣ کاتژمێر عەفرین دەگرین، بەڵام ٣ کاتژمێر بوو بە ٣ ڕۆژ، هەفتەیەک و ئهمڕۆش بوو به ٢٢ ڕۆژ. لە هەر چوار لای عەفرینەوە بەرخۆدانێكی بێ وێنه لە ئارادایە. هەڤاڵانی ئێمە لە سهنگهرهكانی پاراستن دان. سوپای تورکیا دووهەمین هێزی گەورەی ناتۆیە و چەتەکانی ناتوانن بێنه نێو عهفرینهوه.
«سوپای تورکیا و چەتەکانی لەسەر سنوورەکانن. لە ههندێك شوێن ٣ کیلۆمەتر و لە ههندێك شوێنی دیکەش ٥ کیلۆمەتر هاتوونەتە پێش. هەوڵ دەدەن ئەوەش بە توانای تهكنهلۆژی بپارێزن. بە فڕۆکەی جهنگی، فڕۆکەی سیخووڕی، تانک و تۆپخانە، هەوڵ دەدەن شوێنێک داگیر بکەن. دەیانەوێ به تهكنهلۆژیا لە بهرانبهر ئیرادە شەڕ بکەن. بەڵام تهكنهلۆژیا لە بهرانبهر ئیرادە قەتیس ماوە و ناتوانێ هیچ بکات. ئێمە لە دژی ئەوە شەڕ دەکەین. ئەوان پشتیان به تهكنهلۆژیای شەڕ گەرمە و ئێمەش بە ئیرادەی خۆمان.»
عەگید وتی: ئەردۆغان هەموو هێزە فاشیستەکانی لە خۆی کۆکردۆتەوە و بەوەش هەوڵی داگیرکردنی عەفرین دەدات. ئێمە ئەو شەڕە وەکوو شەڕی مان و نەمان دەبینین. هەر بۆیەش ئێمە بەڵێنی پاراستنی هەتا كۆتایی عەفرین-مان داوە. ئەگەر ئاکەپە لە عەفرین بشکێت، کۆتایی پێدێت. ئاکەپە لەهەموو شوێنێک پەلاماری کوردان دەدات، بەڵام ئەو جێیەی کە لێی تێكدهشكێت، عەفرینە. ئێمە عەفرین بۆ دووهەمین هێزی ناتۆ دەکەینە ڤێتنام و لێرە تێکیان دەشکێنین.
مانی عەگید، فهرماندهی یهپهگه ئاماژه بۆ ئهوه دهكات کە کورد بە قۆناغێکی مێژووییدا تێدەپەڕێ و دهڵێت: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و سووریا بەتایبەتی و لە سووریاشدا عەفرین، بووه به گرێ کوێرە. هەموو جۆرە سیاسەت و حیساباتێکی سیاسی لەسەر عەفرین بەڕێوە دەچێت. هەر بۆیە ئێمە بانگ لە گەلی کورد و هەموو کەسانی ئازادیخواز دەکەین کە جێی خۆیان لەم بەرخۆدانەدا بگرن. بەرخۆدانی عەفرین، پارێزگارییه لە شەڕەف و نامووس، بەرخۆدانی عهفرین پارێزگاری کردنه لە مرۆڤایەتی.
«لە گوند و ناوچەکانی عەفرین، ئێمە خۆمان بۆ شەڕێکی زیاتر لە یەکساڵ ئامادە کردووە. با بێن، با ههندێكی دیکەش بێنە پێشێ، ئێمە چاوەڕێی ئەوانین. ئەوە ٢٢ ڕۆژە هەر لەسەر سنوورن. ئەو جێیەی کە هەرە زۆر پێشڕهوییان كردووه، ٥ کیلۆمەترە و ئەوەشیان بە هێزی تهكنهلۆژیا کردووە، ئەگینا بڵێی توانیویانە جێیەک بە شەڕ و قارەمانهتی بگرن، شتێکی وانییە. هەروەک باسم کرد ئامادەکاری ئێمە هەیە. هەم ئامادەکاری خواردن و هەمیش تەقەمەنی-مان کردووە. ئێمە خۆمان بۆ شەڕێکی ماوهدرێژ و چەند ساڵە ئامادە کردووە.»
مانی عەگید، وتیشی: با هەرکەس بزانێ کە لە عەفرین بەرخۆدانێکی گەورە لە ئارادایە. ئەو بەرخۆدانه لە ئاستی ستالینگراد و ڤێتنام دایە. دووهەمین هێزی ناتۆ ماوەی ٢٢ ڕۆژە لە هەرێمێکی بچووک قەتیس ماوە. سوود لە هەموو جۆرە چەکێک وەردەگرێ. پێویستە هەرکەس بزانێ لێرە ئازایەتی، ئیرادە، شەڕەف و نامووس شەڕ دەکات. ئێمە هەتا كۆتایی شەڕ دەکەین و هەموو جیهانیش ئەوە دهبینێت.
ش. م