فەرماندەی سوپای شۆڕشگێڕان؛ تورکیا بۆعەفرین، لێکدانەوەی هەڵەی کرد

فەرماندەی سوپای شۆڕشگێڕان ؛تورکیا ئامادەکاریەکی گەورەی بۆ ئەو شەڕە کردووە و لە هەموو دەرفەتەکانیان کەڵکیان وەرگرتووە. کات و شوێنی دەستپێکردنی شەڕەکانیشیان دیاری کردووە، بەڵام بڕیاری چۆنیەتی و کاتی تەواوبوونی شەڕەکە، لە دەستی ئەوان دانییە.

حاجی ئەحمەد، فەرماندەی گشتی سوپای شۆڕشگێڕان، بۆ ئاژانسی فورات قسەی کرد ولە سەرهێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەرعەفرینچەند خاڵێکی خستە ڕو.

حاجی ئەحمەد، وتی: بەڕیوەبەرانی دەوڵەتی تورکیا، ناوەندی شەڕێ تایبەت و تیۆریسیەنەکانیان، لە مێژبوو کە پڕوپاگەندە و ئامادەکارییان بۆ ئەوشەڕە دەکرد. بەو جۆرەش لە نێو خۆ ودەرەوە زەمینەی ئەو شەڕەیان ئامادە دەکرد. بەپێی لێکدانەوەکانی ئەوان، ئەو شەڕە دەبوو لەماوەیەکی زۆر کەمدا کۆتایی پێبێت.

بە دوای خەیاڵێکی بەو جۆرە کەوتن و هەوڵدانێکی زۆریشیان بۆ دا؛لە هەموو دەرفەتەکانی خۆیان سوودیان وەرگرت و یارییان بە هەستی نەتەوەپەرەستیی تورکەکان کرد. نەتەنیا هەرلەنێو سیاسەتدا، بەڵکوو "ڕزگارکردنی وڵات بە داگیرکردنی عەفرین مسۆگەر دەبێ"یان خستە نێو کۆمەڵگەی تورکیاوە. ئەردۆغانیش، هەر دەیگوت؛ ئێمە لە ماوەی هەفتەیەکدا، ئەو شەڕە کۆتایی پێدێنین، پێشەنگ و پلان دارێژی ئەو شەڕە ئەردۆغانە، ئەویش باوەڕی بەو قسەیە کردبوو و بە ئامادەکارییەکانی خۆیان پشتی گەرم بوو، جیهان-یشیان هەروا تێگەیاند.

لێرەدا بارودۆخەکە بەو جۆرەیە: تۆ دەتوانی کاتی دەستپێکردنی شەڕێک دیاری بکەی، بەڵام ناتوانی کاتی کۆتایی هێنانی دیاری بکەی. ئەوان کاتی کۆتایی هاتنی شەڕیشیان ڕاگەیاند. هەڵگیرسانی شەڕ لە دەستی تۆ دایە، بەڵام کۆتایی هاتنی لە دەستی تۆ دانییە. هەموو شەڕێک بەو جۆرەیە. ئەردۆغان و دەوڵەتی تورکیا لێرەدا هەڵەیان کرد.

حاجی ئەحمەد، درێژەی بە قسەکانیدا و وتی: حیسابی ئەوەیان نەکردبوو بەو ڕۆحیەی بەرخۆدانییەی کە لە عەفرین هەیە، ڕووبەڕووی چۆن ناڕەزایەتیەک دەبنەوە. هەربۆیە لێکدانەوەکانیان بێ ناوەرۆک بوون. ئیدی شەڕ بۆ ئەوان درێژەی کێشا و زیاتریش درێژە دەکێشێ.

 ئەوە دەبێتە هۆی پەنگ خواردنی قینی گەلی ئێرە؛ ئێستا دەڵێن؛ لەبەر هەبوونی خەڵکی مەدەنی بەهەستیارییەوە دەجووڵێنەوە، ئەوان وایان لێکدابۆوە کە هەرهاتنە نێو سنوورەکانەوە بەلانیکەمەوە ٥٠٪ی گەلی عەفرین، وڵاتەکەیان بەجێدێڵن. هێندێک خۆفرۆش، سیخۆر و بازرگان، ئەوانیان گەیاندبووە ئەو قەناعەتە. بەڵام لە دڵسۆزی و وڵاتپارێزی و قارەمانیەتی گەلی عەفرین تێنەگەیشتبوون. لێکدانەوەی هەڵەیان کرد و ئێستاش دەبێ ئاکامەکەی هەڵگرنەوە.

دەوڵەتی تورکیا لە هەوڵی ڕەوایەتی پێدان بەو شەڕە دایە. لەو چوارچێوەیەدا دەڵێن؛ 'گەلی عەفرین لە ژێر زوڵم و ستەم دان و نایانەوێ دەسەڵاتێکی زۆرداریان هەبێ و ئێمەش بە یارمەتی سوپای ئازاد، ئەو گەلە ڕزگار دەکەین'، بەڵام شتێک بەنێوی سوپای ئازاد بوونی نەماوە و لەدوای حەڵەب-ەوە تێکچوون. تورکا بە بەکارهێنانی ئەو نێوە دەیەوێ زەمینەیەکی ڕەوا ئامادە بکات.

 درێژبوونەوەی ئەو شەڕە بەو واتایەیە کە ئەو ڕەوابونەی کە ئەوان بەدوادا دەگڕێن، نەماوە و ئیدی شەڕ بۆتە بەبەتی قسە لەسەر کردن و لێپرسینەوە. بەرەی نوسرە، قاعیدە و ئەو داعش-ییانەی کە لە ڕەقا و دێرەزوور هەڵاتوون، کۆ کراونەتەوە و خستوویاننەتە نێو شتێکەوە بە نێوی سوپای ئازاد.

 

فەرماندەی گشتی سوپای شۆڕشگێڕان، وتیشی: ئەگەری هەیە کە بەشێکی خاکە عەفرین داگیرکرابێ و ڕەنگە بتوانن هێندێک شوێنی دیکەش بگرن و هاووڵاتیانی عەفرین ژیانی خۆیان لەدەست بدەن، لەبەر ئەوەی کە شەڕێکی زۆر قورس لە ئارادایە. تاکە هۆکاری هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی، چۆلکردنی هەرێمەکەیە. لە شەڕدا ڕەوابوونی شەڕ گرینگە. ئەو شەڕە هیچ رەوابونێکی بۆ دەوڵەتی تورکیا نییە و زلهێزەکانیش بەهۆی ئەوەی بەرژەوەندی خۆیان لەو شەڕەدا هەیە، بۆیە بێدەنگن.

دەڵێن کورد، نوێنەرایەتی عەفرین ناکەن، بەڵام هەموو کەسێکی کە لێرە دەژی، لە دەوری هێزەکانی ئێرە کۆبونەتەوە. کوا قسەکانی ئەوان؟ ئایا ئەو هێزە نوێنەرایەتی ئەو گەلە ناکات؟ ئێستا گەل بۆخۆی دەستی داوەتە چەک و لە دژی داگیرکاری شەڕ دەکات.

ئەحمەد، دەڵێ کە ئامانجی دەولەتی تورکیا تەنیا یەپەگە و یەپەژە نییە، بەڵکوو گەلی کوردە ، لێدوانەکانی ئەردۆغان دەرخەری ئەو ڕاستییەن. ئەردۆغان وتی؛ 'ئێمە عەفرین دەدەینەوە بە خاوەنە ڕاستەقینەکانی'، مەبەستەکانی خۆی بەو جۆرە ئاشکرا کرد. باسی کێ دەکا؟

باسی ئەو چەتانە دەکات کە لە حەڵەب، حەما، دەرعا و گەلێک شوێنی دیکە ڕا هێناونی. دەڵێن عەڕەبەکان وەدەرنراون و ٨٪ی خەڵکی عەفرین تورکمانن. بەڵام لە عەفرین تورکمانی لێ نییە و تەنیا ئەوانەی لە سەر سنوورەکانی تورکیان بەهؤی هاتوچووی تورکیا فێری زمانی تورکیش بوون.

مەبەستیان ئەوەیە کە گوندەکان چۆل بکەن و چەتەکان بێنن نیشتەجێیان کەن. ئێمە بەڵگەمان لەبەر دەستە کە دەچن لە کەمپەکان لەگەڵ پەنابەران کۆدەبنەوە و پێیان دەڵێن وەرن شەڕبکەن، ئەو هەرێمە هی ئێوەیە. ئەو کاتەی کە ئێمە داگیرمان کرد و هەموو شتێك غەنیمەت(دەسکەوتی شەڕ)ە، لەوێ نیشتەجێ بن و ببنە خاوەن ماڵ. بەو شێوەیە دەیانەوێ دێموگرافیای هەرێمەکە بگۆڕن.

فەرماندە ئەحمەد، لە کۆتایی قسەکانیدا، ڕایگەیاند: بەوبەرخۆدانییەدا دیاردەبێ کە ئەو پلانە سەردەگرێ یان نا. ئەو چەتانەی کە هێناویانە توشی شڵەژاوی بوونە، جۆش و خرۆشی هەفتەی سەرەتای شەڕیان نەماوە. دەستیان کردووە به هەڵاتن. لەبەر ئەوەی دیتیان ئەوەی تورکەکان پێیان دەکوتن و ئەوەی لێرە دەیبینن یەکناگرنەوە. بۆیە پەرژ و بڵاو دەبن.

هێزی ئێرەش گەلی هەرێمەکەیە، لە گوندی خۆیان و لەسەر خاکی خۆیانن. بنەماڵەکانیان لێرەیە، ئێرە چۆل کەن بۆ کوێ بچن؟ بچێتە هەر شوێنێک هەر دەمرێ. ئەودەم ئەوەی هەرە باش ئەوەیە کە لەسەر خاک و نیشتیمانی خۆیان بە شەڕەف و کەرامەتەوە بمرن.