فەرماندەێکی یەپەژە؛ ئێمە لە ئەردۆغان خۆش نابین

فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژن -یەپەژە"بریتان عەفرین ؛ سوپای تورکیا توانای شەڕی نییە، وهەروەها پەیامێکی گرنگی ئاراستەی گەلی کورد ودۆستان وگەنجانی کورد کرد،

بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا بە بێ وچان بەردەوامە،هەواڵنێری ئاژانسی فورات بەرەو بەرەکلانی پێشەوەی شەڕی عەفرین بەڕی کەوت ،لە ناوچەکانی ڕاجۆ، بلبلێ سەرەڕای شەڕێکی دژوار خۆیان گەیاندە فەرماندەکان و شەڕڤانانی یەپەژە لە بەرەی شەڕ.

فەرماندە "بریتان عەفرین لە بەرەکانی شەڕ وڵامی چەند پرسیارێکی ڕۆژنامەوانی ئاژانسی فوراتی دایەوە؛

فەرماندە بریتان وتی:بەرخۆدانی عەفرین بەرخۆدانی هەموکوردستانە ؛ سەرەڕای ئەوەی کە هەرێمەکە هەرێمیکی بچوکە بەڵام دوژمن بە هەمو هێزی ئاسمانی ووشکانی خۆیەوە هێرشی عەفرین ئەکات؛

 

سوپای تورکیا تەوانی شەڕکردنی نییە وبەکەڵک وەر گرتن لە تانک وفڕۆکە و بەڵێنی پارەی زۆر بە چەتەکان ئەلقاعیدە هەوڵی تاڵان کردن ناوچەکە ئەدات ؛عەفرین ئەمڕۆ کوردستانە و نوێنەرایەتی کەرامەتی کوردستان ئەکات.

دوژمن ٢٥ ڕۆژە بە هەمو هێزی خۆیەوە هێرش ئەکات بەڵام نەیتوانیوە پیسڕەوی بکات؛ بۆیە بە تانک و تۆپ هەرێمەکە تۆپ باران ئەکلات ودەستی داوەتە تاڵان کردنی ماڵ وحاڵی هاوڵاتیانی سەر سنور.

فەرماندە بریتان بانگەوازی ئاراستەی هەمۆ کوردانی هەر چوار بەشی کردستان وئۆروپای کرد کە بە هەمو هێزی خۆیانەوە پاڵپشتی عەفریبن بکەن،هەروەها گەڵانی ئازادی خوازی جیهانیش ئەبێت بۆ شەرمەزارکردنی ئەم هێرشەی سوپای تورکیا چالاکی بکەن، ئەم کردەوانەی سوپای تورکیا دوورە لە بەها مرۆییەکان وپێشێلکردنی مافی مرۆڤە،

گەلی ئێمە نابێت یەک چرکەش لە چالاکی ڕابوەستن، کوڕان وکچانی کورد ئەبێت خۆیان بگەێننە عەفرین بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی.

فەرماندە بریتان هەروەها ئاماژەی بە گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ کرد و وتی:ئەم شتەی کە ئیستا لێرە ڕوئەدات بەردەوامی هەمان گەلەکۆمەیە کە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ کرد ،

بەڵام باش بزانن کە چۆن ئەو گەلەکۆمە بوچەڵکرایەوە دڵنیا بن هەمو هەوڵەکانی سوپای تورکیا لە عەفرینیش پوچەڵ ئەکرێتەوە.

نە مێژوو نەگەڵ هیچکات لە ئەردۆغان خۆش نابێت، وبە دڵنیاییەوە سەرکەوتن هی گەلەکەمانە