له‌ بلبلێ تانكێك و ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی توركیا تێكشكێنران

شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌ ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌ی بلبلێ-ی عه‌فرین تانكێك، ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی و كه‌پچه‌یه‌كی سوپای توركیای داگیركه‌ریان تێكشكاند.

شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده‌، ئه‌مڕۆ له‌ گوندی شێخۆرزێ-ی ناوچه‌ی بلبلێ-ی عه‌فرین تانكێكی سوپای توركیای داگیركه‌ریان تێكشكاند.

دواتریش شه‌ڕڤانان له‌ گردی ئوگا-ی ناوچه‌ی بلبلێ كه‌پچه‌یه‌ك و ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی هێزه‌ داگیركه‌ره‌كانیان تێكشكاند.

شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌ دوێنێش ٢ كۆپته‌ری سوپای توركیای داگیركه‌ریان خستبووه‌ خواره‌وه‌.

 

ش. م