بەرخۆدانی شەڕڤانان لەدژی هێرشی سوپای تورکیا و چەتەکان له ڕۆژی نۆزدهمیندا بهردهوامه. ماوهی ٢ڕۆژە شەڕڤانان دەستیان کردووە بە هەڵمەتی پاککردنەوەی گوندی شێخورزێ -ی ناوچەی بلبلێ.
لە ئەنجامی چالاکیی شەڕڤاناندا لهو ناوچەیە، ژمارهیهكی زۆر لە سەربازانی سوپای تورکیا و چەتەكانیان کوژران. هەروەها پانزێرێكی سوپای تورکیا تێکشکێنرا و پانزێرێكی دیکە و بڕێکی زۆر تەقەمەنیش کەوتە دەستی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە.
لە ئەنجامی ئەو هەڵمەتەدا دوو تێرۆریست بە دیل گیران. بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیاوە یەکێک لە تێرۆریستهكان کوژرا و ئەوی دیکەیان برینداربوو.
هەڵمەتی پاککردنەوەی ناوچەکە لە داگیرکەران بەردەوامە.
ش. م