له جندرێس شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ئارادایه
دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرین، شه‌ڕێكی قورس له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه ده‌ستی پێكرد.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرین، شه‌ڕێكی قورس له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه ده‌ستی پێكرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ئێستا له‌نێوان شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده و سه‌رباز و چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا شه‌ڕێكی سه‌خت له ئارادایه.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا دانی به‌یانیی ئه‌مڕۆ بۆمبارانی هه‌رێمه‌كه‌یان كرد، دواتریش به تۆپ هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌كه.
له ٢٠ی كانوونی دووه‌م\٣٠ی به‌فرانبار كه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له دژی هه‌رێمی عه‌فرین ده‌ستی پێكرد، تا ئێستا نزیكه‌ی ١٥٠ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون و سه‌دانی دیكه‌ش برینداربوون.
ش. م