ناوەندی راگەیاندی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە لە راگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی هێزەکانی یەکەی دژە تیرۆردا دەست بەسەر جبەخانە و چەندین چەک و تەقەمەنیی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)دا گیراوە.
لە راگەیێنراوەکەی قەسەدەدا هاتووە:
"لە ناوچەی گرێ سپی یەکینەکانی دژەتیرۆر لە ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا دەستیان بە سەر جبەخانە و چەندین چەک و تەقەمەنیی میتی تورکیادا گرتووە کە بە مەبەستی تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ئەو ناوچانەی لە ژێر کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەردان، کۆکرابوونەوە. بەم چەک و تەقەمەنیانە دەیانویست لە شاری رەقاش ئاڵۆزیەکی وەکو دێرزۆر دروست بکەن کە لەو پلانەیاندا سەرکەوتوو نەبوون. لەم ئۆپڕاسیۆنە ئامادەکاریەکانی میتی تورکی بۆ ئەو کردەوەیە پووچەڵ کرایەوە.
ئەو جبەخانەیەی دەستی بەسەردا گیرا:
-٨٣ مین
-٥٠ نارنجۆک
-یەک دەمانچە
-٨٢ فیشەکی دەمانچە
-٢ دەنگبڕ
-٢ AK-47
-٨ مەخزەنی AK-47
-٧٠٠ فیشەکی AK-47"
ز.ش