لە دێرەزۆر دژە تیرۆری ڕۆژئاوا شانەیەکی نووستووی داعشی دەستگیرکرد
هێزەکانی دژەتیرۆری ڕۆژئاوای کوردستان سەر بە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ئۆپەراسیۆنێک لە گوندەکانی دێرەزۆر شانەیەکی نووستووی داعشیان دەستگیر کرد.
هێزەکانی دژەتیرۆری ڕۆژئاوای کوردستان سەر بە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ئۆپەراسیۆنێک لە گوندەکانی دێرەزۆر شانەیەکی نووستووی داعشیان دەستگیر کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە ڕاگەیەندراوێک لە سەر ماڵپەڕی خۆیان ئاشکرای کردووە کە هێزەتایبەتەکانیان شانەیەکی نووستووی داعشیان لەناوچەی شەحیل-ی گوندەکانی دێرەزۆر دەستگیر کردووە کە مووشەک و تەقەمەنیان دروست دەکرد و ڕاستەوخۆ دەستیان لە کوشتن و تیرۆردا هەبووە لە هەرێمەکەدا.
یەکێک لە بەرپرسانی ئاسایشی گشتی دێرەزۆر لەمبارەیەوە ڕایگەیاندووە کە ئەم شانەیە لە کەسانی زۆر پسپۆڕ پێکهاتوون کە هەریەکێکیان لە بوارێکدا پسپۆڕی هەبووە و بۆ کردەوەی تیرۆریستی خۆیان ئامادە کردووە و هەروەها بە یەکێک لە ڕێکخراوترین شانەکانی ناوزەد کردووە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هەروەها هێزەکانی دژەتیرۆر بڕێکی زۆر ماددەی تەقەمەنی، ماددەی خام، هاوەن و نارەنجۆک، وایەر، ماددەی TNT بەهێز و بۆمبی دژە زریپۆش دەستی بەسەردا گیراوە.
ف.ق