لە عەفرین تەقینەوەیەک روویدا
لە شاری عەفرینی داگیرکەر کراوی ژێر چەپۆکەى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانیدا، تەقینەوەیەکى گەورە روویدا.
لە شاری عەفرینی داگیرکەر کراوی ژێر چەپۆکەى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانیدا، تەقینەوەیەکى گەورە روویدا.
تەقینەوەکە لەسەر رێگای وەڵات لە عەفرین روویدا. بەپێی ئەو ڤیدیۆیەى گەیشتووەتە دەستمان تەقینەوەکە زۆر گەورە بووە و شارەکەى شڵەقاندووە و ئۆتۆمبێلک لەسەر شەقامێکى سەرەکی سوتاوە و ئاگرێک کەوتوەتەوە.
بەڵام هێشتا لەبارەى وردەکاری و هۆکاری تەقینەوەکە و زیانەکانى تەقینەوەکە زانیاری روون لە بەردەستدا نییە.
ژ.ت